پاره‌ی كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق رایگه‌یاند، به‌مزووانه پاره‌ی كارمه‌ندان كه بۆ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار له سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان بوونه، دابه‌ش ده‌كرێت.
كۆمیسیۆنی باڵا له‌سه‌ر په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ته‌واوكردنی رێكاره‌كان و گه‌یشتنی ته‌واوی پاره و لیستی ناوه‌كان بۆ بانكه‌كان، رۆژی دابه‌شكردن و زانیاری پێویست بڵاوده‌كاته‌وه.
هه‌ڵبژاردنی خوولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رۆژی 12ی ئایار/ مایۆی 2018 ئه‌نجامدرا و تا ئێستا كارمه‌ندانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، پاره‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
ئ. م