عێراق %50ـی شایستەكانی كارەبا رادەستی ئێران دەكات

.

K24 - ھەولێر

عێراق %50ـی شایستەكانی تایبەت بە دابینكردنی كارەبا، رادەستی ئێران دەكات.

ھمایوون حائری، یاریدەدەری وەزارەتی وزەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، عێراق %50ـی شایستەكانی تایبەت بە دابینكردنی كارەبای رادەستی ئێران كردووە، بڕیاریشە شایستەكانی دیكە لە رێگەی مامەڵە بانكییەكانەوە وەربگیرێت.

راشیگەیاندووە، پرۆسەی دابینكردنی كارەبا بۆ عێراق بەپێی ئەو گرێبەستەیە كە لەنێوان ھەردوو وڵاتەدا ھەیە و بۆ ماوەی 2 ساڵ بەردەوام دەبێت.

جەختیشیكردەوە، قەبارەی ھەناردەكانی ئێران لە كارەبادا بۆ وڵاتانی دراوسێ بەگوێرەی وەرزەكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت.