كۆڵبەرێكی دیكەی كورد كوژرا

لەماوەی سێ رۆژدا 4 كۆڵبەر كوژرون

K24 - ھەولێر

لە ماوەی سێ رۆژدا 4 كۆڵبەری كورد لەلایەن ھێزەكانی ئێرانەوە كوژران و بریندار بوون.

لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی ھێزە ئەمنییەكانی ئێران لە ناوچە سنوورییەكانی شاری شنۆی رۆژھەڵاتی كوردستان، كۆڵبەرێكی كورد گیانی لەدەستدا.

بەپێی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئەو كۆڵبەرە كوردە بە  ناوی عیزەدین خالیدی خەڵكی ورمێیە، لە سنوورەكانی شاری شنۆ  رۆژی ھەینی بە تەقەی راستەوخۆی  ھێزە ئەمنییەكانی ئێران گیانی لەدەستدا.

بەگوێرە ئامارەكانیش تەنیا لە ماوەی 3 رۆژی رابردوودا 4 كۆڵبەری كورد بە تەقەی ھێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژران و بریندار بوون.