به‌رپرسێكی یانه‌ی سێڤییا: ترسمان هه‌یه مێسی سه‌ری یاریزانه‌كانمان ببڕێت
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووی نێوان بارسێلۆنا و سێڤییا له لالیگا كه بڕیاره له كاتژمێر 9:45 خوله‌ك به كاتی هه‌ولێر له یاریگه‌ی كامپ نوو به‌ڕێوه بچێت، به‌رپرسێكی یانه‌ی سێڤییا هۆشداریی ده‌داته یاریزانی یانه‌كه‌ی داوایان لێ ده‌كات به هه‌ستیاری و ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مێسی بكه‌ن، ئه‌گه‌رنا سه‌ری هه‌مووتان په‌ل ده‌دات.
خواكین كاپارۆس به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی سێڤییا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه لیۆنێل مێسی وه‌ك شێرێكی دڕنده وایه ده‌توانیت به ئارامی ده‌ستی به سه‌ریدا بهێنێت و ده‌ست بخه‌یته نێو ده‌می و كۆنترۆڵیشی بكه‌یت، به‌ڵام ده‌بێت وریا بین ئه‌گه‌ر به ژیرانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مێسی نه‌كه‌ین و ئازاری بده‌ین ئه‌وكات توڕه ده‌بێـت و سه‌ری یاریزانه‌كان له جه‌سته‌یان جیا ده‌كاته‌وه.
كاپارۆس گوتیشی: ئێمه خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی لاوین و زۆر برسی ناسناوین، راسته له ئێستادا پێشه‌نگی لالیگمان گرتووه، به‌ڵام ئامانجی ئێمه ته‌نیا بڕینی بلیتێكی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی داهاتووه و مانه‌وه‌یه له 4 پله‌ی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی لالیگا.