"عه‌بادی باسی كۆمپانیاكانی رووسیای له هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه"
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 7/12/2017 رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ وه‌زیری وزه‌ی رووسی، باسی كاری ئه‌و كۆمپانیا رووسیانه‌ی نه‌كردووه كه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی داوه‌ته‌وه كه له ژماره‌یه‌ك پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی بڵاوكرانه‌وه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یاندابوو كه "ئه‌لیكسه‌نده‌ر نۆڤاك، وه‌زیری وزه‌ی رووسیا گوتوویه‌تی، عێراق هیچ كیشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ چالاكییه‌كانی كۆمپانیا رووسییه‌كانی بواری نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان نییه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: "له دیداری نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی رووسیا، كاتێك هاتووه‌ته به‌غدا، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی بابه‌تی كۆمپانیا رووسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "كاتێك وه‌زیری وزه‌ی رووسیا بۆ ئاماده‌بوون له ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌به‌رهێنانی غاز له كێڵگه‌ی دۆره، هاتووه‌ته عێراق، له دیداری نێوان وه‌زیری نه‌وتی عێراق و وه‌زیره رووسییه‌كه‌دا، باسی كۆمپانیاكانی بواری نه‌وت و وزه‌ی رووسیا له هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی نه‌وت، به‌شێكه له هه‌ڵوێستی جێگیریی حكومه‌تی ئیتیحادی به‌رامبه‌ر ئیداره‌دانی سامانه نه‌وتییه‌كان و وه‌به‌رهێنان، له‌و بواره‌شدا هه‌ڵوێسته‌كه روونه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستووری عیراقیشدا هاتووه".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق ده‌ڵێت "له كاتیكدا وه‌زاره‌تی نه‌وت پێشوازی له هه‌موو كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی جیهان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له عێراق كار و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، به‌ڵام ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه كه نه‌وت سامانێكی سیادییه، هه‌ر گریبه‌ستێكیش له‌و بواره‌دا بكرێت، پێویسته به ئاگاداریی حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی نه‌وت بكرێت. به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، ئه‌و لایه‌نانه به‌رپرسیارییه‌تی یاسایی و دارایی و زیانه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و پرسه له ئه‌ستۆ ده‌گرن".
ئه‌و به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له كاتێكدایه، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا رووسییه‌كان و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان به‌رده‌وامن له كاركردن له هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وام ته‌ئكیدیان له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه "سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كانیان به‌گوێره‌ی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له ده‌ستووری عێراقدا كردووه".