ئه‌و پیاوه 40 ساڵیه‌ی ده‌نگۆی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ بڵاوبووه‌ته‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
مه‌هدی ناسر، ئه‌و پیاوه ته‌مه‌ن 40 ساڵیه‌یه، كه ده‌نگۆی ئه‌وه له‌سه‌ری بڵاوبووه‌وه، گوایا كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵی له بری قه‌رز له باوكه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵیدا كردووه، بۆ كوردستان24 روونكردنه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌دات.
مه‌هدی ناسر كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی هه‌ریره و خاوه‌نی سێ هاوسه‌ره، له‌كاتی به‌شداریكردنی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له ژووری هه‌واڵی كوردستان24 رونكردنهوهیدا و گوتی: "ئه‌و هه‌واڵه له راستییه‌وه دووره"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "باوكی ئه‌و كچه هاوڕێی منه و منی بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری كچه‌كه‌ی بانگهێشت كردبوو و وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی دیكه ته‌نیا وێنه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا گرتووه".
ئاشكراشیكرد، كه ئه‌و سێ هاوسه‌ری هه‌یه و ئه‌و كچه‌ی وه‌ك كچی خۆی وایه و ئه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه ده‌گوترێت هیچ بنه‌مایه‌كی راستیی نییه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌ی هه‌یه و بتوانێت راستی ئه‌م هه‌واڵه بسه‌لمێنێت، با راستییه‌كان بخاته به‌رده‌م داواكاری گشتی و پێی رابگه‌یه‌نێت كه من له بری قه‌رز هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا كردووه.
گوتیشی: ئه‌و سیفه‌ته‌ی دراوه‌ته پاڵ من كه به‌رامبه‌ر به قه‌رز هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه‌دا كردووه، نه‌ك ته‌نیا له مرۆڤ به‌ڵكو ئه‌و سیفه‌ته له ئاژه‌ڵیش ناوه‌شێته‌وه و دووپاتیشیكرده‌وه، من به‌رپرسم به‌رامبه‌ر به گوته‌كانم.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هاوسه‌رگیری پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌گه‌ڵ كچێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی و كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا، گوایا ئه‌و پیاوه 5 ملیۆن دیناری وه‌ك قه‌رز لای باوكی كچه‌كه‌یه و ئه‌و كچه‌ی له بری قه‌رز وه‌رگرتووه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا كردووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ش رێکخراوی خەڵك بۆ گەشەپێدان رایگه‌یاند، سبه‌ی له پاركی نالی له شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوسه‌رگیرییه به‌ڕێوه ده‌ده‌ن.
H.B