دەوڵەتی یاسا لەبارەی کابینەکەی مستەفا کازمی دوا بڕیاری دا

لیستەکەی نوری مالیکی دەنگ دەدات بە مستەفا کازمی؟

K24 – هه‌ولێر:

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە لە لایەن نوری مالیکی سەرکردایەتی دەکرێت بڵاویکردەوە، دەنگ بە کابینەکەی مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئایندە نادەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێک، دەوڵەتی یاسا دەڵێت، جیاواز لە رێککەوتنەکان، کاندیدانی حکومەت، لاوازن و مەرجی پاکێتیی و سەرکردایەتییان تێدا نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کاندیدەکانی کابینەی نوێ لەسەر داوای خەڵکی نین و ئەوان پشتگیریان ناکەن؛ لەبەر ئەوەش، لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان پێنادەن و چارەنووسی کابینەکەش بۆ بژاردە و دەنگی ئەوانی دی جێدەهێڵێت.