بزاڤی ماكرۆن و جیۆپۆله‌تیكی كوردستان
سه‌ركرده‌ی نویخواز و لاو، خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌ی بۆ پیشه‌وه(ئیمانوئیل ماكرۆن) -٣- ساڵ پیش بونی به‌سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌سالی ٢٠١٧ كه‌سایه‌تیه‌كی نه‌ناسراو بوو. به‌لام مرۆڤیكی رۆشنبیر و بیرمه‌ند و فه‌یله‌سوف و ته‌كنۆكرات و قالبوی جیهانی فه‌لسه‌فه و ئابوری ناس و میژووناسه‌و، هاوكات له‌سه‌رده‌می كابینه‌ی فرانسۆ هۆلاند جیگری ئه‌مینداری گشتی كۆشكی ئه‌لیزی بوو.
ئیمانوئیل ماكرۆن هه‌میشه‌خولیای خویندنه‌وه بوه‌و به‌رده‌وام دۆستایه‌تی نزیكی له‌گه‌ڵ رۆشنبیران و فه‌یله‌سوفه‌كانی سه‌رده‌می خۆیدا هه‌بوه. سه‌ره‌تا به‌خویندنه‌وه‌ی مارسیل كۆنش ده‌ستی پیكردوه‌و دواتر كه‌وتوته‌ژیر كاریگه‌ری فه‌یله‌سوف كانت و زۆرینه‌ی شاكاره‌كانی كانت و ئه‌رستۆ و دیكارتی خویندونه‌ته‌وه‌تا ده‌گاته‌هیگل و دیراسه‌ی ئه‌كادیمی له‌سه‌ر پیشكه‌ش كردوه. واته ماكرون ئاره‌زوی هه‌بوه‌له‌تیگه‌یشتنی شته‌كان و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌نیوان فه‌زای تیۆری و فه‌لسه‌فه‌و به‌ستنه‌وه‌یان به‌واقع و حه‌قیقه‌ت . له‌لایه‌كی تره‌وه‌ماكرۆن باوه‌ری به‌حه‌قیقه‌ت راستی هه‌یه‌و هاوكات باوه‌ری به‌راستی و راستیه‌كانی دژ هه‌بوه. پیی وابو هه‌میشه‌له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وراستیانه‌ی كه‌مرۆڤ ده‌یانبینیت و باوه‌ری پییان هه‌ن هه‌میشه‌راستی تری دژ وجودیان هه‌یه. واته‌باوه‌ری ئه‌و وایه‌كه‌كاری سیاسی ناكریت ته‌نها له‌ژیر یه‌ك حه‌قیقه‌تدا بونیات بنریت، چونكه‌زۆر شت هه‌ن مایه‌ی گومانن، وه مه‌رج نیه هه‌مو بیرۆكه‌و ئایدیا كان هاو به‌ها و مانابه‌خش بن.
ماكرۆن باوه‌ری وابو كه‌كاتی ئه‌وه‌هاتوه‌چیتر پارته‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژی دانامه‌زرین و سه‌رده‌می كۆبونه‌وه‌ی بی كردار‌و ئابونه كۆكردنه‌وه نه‌ماوه، ئه‌م شیوازه كۆنه‌ی كه حزبایه‌تی له‌سه‌ری بونیاتنراون و فۆرمیان وه‌رگرتوه ئاسته‌م بوو چیتر بتوانن هه‌ولاتیان و جه‌ماوه‌ر جۆش بده‌ن بۆ پاڵپشتیكردنیان. ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین زۆرینه‌ی رۆشنبیران پاشه كشه‌یان كردوه له‌و ئایدیۆلۆژیایانه‌ی كه‌پیشتر بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كردو یان پییان وابو له‌ئاینده‌دا ده‌بنه ته‌نها ئایدیا‌و پاوه‌ر و له‌ئاكامدا سه‌رتاسه‌ری جیهان كۆنترۆل ده‌كه‌ن!
به‌لگه‌نه‌ویسته‌كۆمه‌لگای فه‌ره‌نسا له‌لوتكه‌ی پیشكه‌فتنی ژیاری و میژویی و فه‌لسه‌فی و هونه‌ری و سیاسی و كارگیری دان و له‌قۆناغی ئیستاشدا فه‌ره‌نسا جله‌وی رابه‌رایه‌تیكردنی یه‌كیتی ئه‌وروپای له‌ده‌ست دایه، به‌لام مانای ئه‌وه‌نیه‌كه‌فه‌ره‌نسا ولاتیكی بی كه‌مو كورتی بو بیت، و یان هه‌مو شتیك پیرفیكت بیت. ماكرۆن هه‌ستی ده‌كرد كه‌بۆ چه‌ند ده‌یه ده‌چیت حاله‌تی حوكمرانی سیاسی له‌فه‌ره‌نسا چه‌قی به‌ستوه‌و خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا پیویستییان به‌گۆرانكاری ریشه‌یی هه‌یه. بی گومان ئه‌مه‌كاریكی ئاسان نیه‌و و لیره‌دا كی و چۆن و چ جۆره‌سه‌ركرده‌یه‌ك له‌م قۆناغه‌هه‌ستیاره‌دا ده‌توانیت به‌م كاره‌میژویی و گرنگه‌هه‌لبستین؟ به‌تایبه‌تی له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی زیندو و سیڤیلی وه‌ك فه‌ره‌نسا!
سه‌ركرده‌ی لاو و بیرتیژ و رۆشنفكر و هوشمه‌ند (ئیمانۆئیل ماكرۆن) زۆر بویرانه‌و هوشیارانه‌و به‌باكگراوندیكی تژی له‌فه‌لسه‌فه‌و شیكردنه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی واقعه‌كه، به توانستی ئه‌كادیمی و به‌ئه‌زمونیكی نوی هاته‌مه‌یدان و ره‌وتی چاكسازی و گۆرانكاری بنه‌ره‌تی له‌سیسته‌می حوكمرانی و شیوازی چه‌قبه‌ستویی فه‌ره‌نسادا گرته‌ئه‌ستۆ كه‌زیاتر له‌سه‌دان سال بو به‌م شیوازه‌كلاسیكیه‌حوكمرانی ده‌كرا. ماكرۆن توانی ئه‌سپی خۆی تاو بدات و له‌ماوه‌یه‌كی قیاسیدا مه‌زنترین گۆرانكاری و سه‌ركه‌وتن به‌دیبهینیت ئه‌میش به‌لیهاتویی و توانستی خۆی توانی قه‌ناعه‌ت به‌زۆرینه‌ی هاولاتیانی فه‌ره‌نسا بكات له‌چه‌پ و راست و هاوكات زۆر راستگۆیانه‌و شه‌فافانه‌روئیا و بۆچون و به‌پلانی پراكتیكی و واقعبینانه‌و بیرتیژی و فه‌لسه‌فه‌ی ماكرۆنی پیشكه‌شكرد، به‌له‌به‌رچاوگرتن و ریزگرتن له‌هیما پیرۆزه‌كانی فه‌ره‌نسا و به‌رزراگرتنی پیگه‌ی شای فه‌ره‌نسا و له‌كاتیكدا سیسته‌می حوكمرانی به‌شیوازیكی وا ره‌گ و ریشه‌ی داكوتابو و سه‌رتاپای جومگه‌كانی وڵاتی كۆنترۆل كردبو.
وه‌لی شاره‌زایی و راستگۆیی و رۆشنفكری ماكرۆن وای كرد سه‌ركه‌وتوانه ئه‌و بۆشاییه ئایدیۆلۆژیایه‌ی كه پارته‌سیاسیه‌كانی فه‌ره‌نسایی تییكه‌وتبون بقۆزیته‌وه‌و هاوكات ره‌فزی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی جومگه‌كانی حوكمرانی كرد له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداریتی كلاسیكی و چه‌قبه‌ستوی فه‌ره‌نسادا. وه‌له‌ژیر دروشمی (بۆ پیشه‌وه) به‌هه‌لمه‌تیكی خۆبه‌خشانه‌ده‌ستی پیكرد. به‌باوه‌ری پته‌و و به‌وزه‌ی له‌بن نه‌هاتویی خۆی وه‌ك مرۆڤ و سه‌ركرده‌یه‌كی نویخواز توانیبوی خۆی پڕ چه‌كی مه‌عریفه‌و فه‌لسه‌فه‌بكات و بینای كه‌سایه‌تی خۆی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستیانه‌بونیات بنیت. ، هاوكات بره‌ودانی به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل علم و مه‌عریفه‌ت و رۆشنفكران و فه‌یله‌سوفه‌كان، ئنجا هه‌ول دان بۆ راچله‌كاندنی كۆماری له‌قالبدراوی هه‌ندیك بنه‌مای خه‌یالاوی و نمایشی ره‌مزی له‌یه‌كگریدراو و نا متكامل كه‌هه‌ر چه‌نده‌په‌یامی دیموكراتیان هه‌لگرتوبوو به‌لام ماكرۆن پیی وابو كه‌دیموكراتیه‌تیش ته‌واو نیه‌و به‌ڵكو ته‌نها ریگا له‌به‌رده‌م ئاره‌زوی هه‌ندیك چین و تویژی دیاریكراو (نخبه) واڵا ده‌كات.
ویرای تیروانینی فه‌لسه‌فیانه‌و پیشڤه‌چونی شارستانی كۆمه‌لگای فه‌ره‌نسایی ، ماكرۆن پیی وایه‌له‌پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌فه‌ره‌نسادا هه‌میشه‌شتیك ونه، ئه‌میش كه‌سایه‌تی شای فه‌ره‌نسایه، وه‌پیی وایه‌كه‌كۆمه‌ڵگای فه‌ره‌نسا زۆر خه‌فه‌تبار بوون به‌نه‌مانی مه‌لیك و هه‌ست به‌بۆشاییه‌كی مه‌زن ده‌كه‌ن، چونكه‌له‌سه‌رده‌می ترس دا شای فه‌ره‌نسا توانیبوی بۆشاییه‌كی گه‌وره‌له‌له‌هزر و سۆز و خه‌یالی كۆمه‌لگادا دروست بكات. وه‌ئه‌مرۆكه‌بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌په‌نایان بردۆته‌به‌ر كه‌سایه‌تی سیاسی تر وه‌ك سه‌رده‌می ناپلیۆنی و دواتر سه‌رده‌می دیگۆل. دوای نه‌مانی جه‌نه‌رال دیگۆلیش له‌فه‌زای سیاسی‌دا هه‌ست به‌م بۆشاییه‌ده‌كریت، له‌گه‌ل ئه‌مه‌شدا هه‌ولیان داوه‌سه‌رۆك كۆمار ئه‌م بۆشاییه‌پر بكاته‌وه.
هه‌ر چه‌نده‌ئیمه‌له‌كوردستان به‌هیچ شیوه‌یه‌ك نكاریین واقع حال و جیۆپۆله‌تیكی كوردستان و پیكهاته‌ی كۆمه‌لایه‌تی و راده‌ی پیشڤه‌چون و شارستانیه‌تی هه‌ریمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵات و كۆمه‌ڵگای سڤیلی فه‌ره‌نسایی به‌راورد بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیی سرنجه‌ویرای قولبونه‌وه‌به‌جیهانی فه‌لسه‌فه‌و میژوی شارستانیه‌تی ماكرۆن و فه‌ره‌نسیه‌كان، بزانن چۆن به‌گرنگی و به‌به‌های زۆره‌وه‌ده‌رواننه‌رۆلی شای فه‌ره‌نسا و سه‌روه‌ری خاك و نه‌ته‌وه‌و هیماكانی پیرۆزی ولاته‌كه‌یان. له‌كاتیكدا فه‌ره‌نسا پیویستیان به‌سه‌رۆك و شانشی و كه‌سایه‌تی ره‌مزی نیه‌به‌لام زۆر به‌كاراكته‌ریكی گرنگ و به‌هادار له‌هیماكانیان ده‌روانن.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ماكرۆن بۆ یه‌سه‌ركه‌وتوو بو چونكه‌باوه‌ری به‌یه‌كریزی و كیانی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ره‌نسا و رابه‌رایه‌تی كردنی یه‌كیتی ئه‌وروپا هه‌بو به‌هه‌ماهه‌نگی له‌ته‌ك ئه‌لمانیا و ولاتانی تری ئه‌وروپادا وه‌هیچ كه‌سایه‌تی و لایه نی سیاسی په‌راویز و ره‌فز نه‌كرده‌وه‌و به‌ربه‌ره‌كانی و ململانی و چه‌واشه‌كاری دروست نه‌كرد، به‌لكو میژوی كار و چالاكی و ده‌سكه‌وته‌كانی تیكرای لایه‌نه‌كانی سیاسی به چه‌پ و راست به‌رز نرخاند و دواتر بیرۆكه‌و پلان و به‌رنامه‌ی كاری مۆدیرنی خسته‌روو وه‌ك ئه‌كادیمستیك هاته‌مه‌یدان و خۆی كاندیدكرد چونكه‌باوه‌ری به تواناكانی خۆی هه‌بو، باوه‌ری به‌وتاری په‌روه‌رده‌یی هه‌بو بۆ شیكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كان و دڵنیا بو به‌بیرتیژی و بیروبۆچونی تازه‌و توانستی له‌بن نه‌هاتوی ده‌توانیت گۆرانكاری بنه‌ره‌تی ئه‌نجام بدات.
به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌ماكرۆن به‌بیرتیژی و ئه‌زمونی زۆریه‌وه‌ته‌واوی قه‌یران و گرفت و نه‌خۆشیه‌كانی سیسته‌م و كۆمه‌لگای فه‌ره‌نسایی ده‌ستنیشان كردبوو و هاوكات به‌متمانه‌وه‌نه‌خشه‌سازی كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌دیلیكی پیشكه‌وتوو و مۆدیلیكی تازه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان. بۆ نمونه: ماكرۆن پیی وابو گرفت و قه‌یرانه‌سه‌ره‌كیه‌كان په‌یوه‌ندیان به‌م فاكته‌رانه هه‌یه( كار ، دارایی ، نویبونه‌وه‌و جیهانگه‌رایی ، ئه‌وروپا ، و نابه‌رابه‌ری ). بۆیه‌گه‌ر به‌وردی تیبروانین ماكرۆن توانی هوشیارانه‌و به‌پلان و به‌رنامه‌ی ئه‌كادیمی و كرده‌یی واقعبینانه‌وه بیته‌مه‌یدان و بزوتنه‌وه‌ی ( بوژانه‌وه‌ی نیشتیمانی ) به‌رپا كرد، نه‌وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی تیكده‌رانه‌و چه‌واشه‌كارانه، بۆیه‌توانی سه‌ركه‌وتوو بیت له‌پراكتیزه‌كردنی پلان و به‌رنامه‌كه‌یان و جاریكی تر سیسته‌می سیاسی و حوكمرانی و كۆمه‌ڵگای چه‌قبه‌ستوی ده‌یان ساڵه‌ی فه‌ره‌نسای بوژانده‌وه‌و وای كرد جاریكی تر فه‌ره‌نسا به‌ره‌و رینیسانس و ره‌وتی نوی و سه‌رده‌میانه‌ئاراسته‌بكات و پیشه‌نگ بیت.
لیكۆڵینه‌وه‌له‌كه‌سایه‌تی لاو و سه‌ركرده‌ی سه‌رده‌م ئیمانوئیل ماكرۆن زۆر له‌وه‌زیار هه‌ڵده‌گریت، به‌لام با ئیكتیفا به‌م چه‌ند په‌ره‌گرافه‌بكه‌ین و بینه‌وه سه‌ر واقعحالی نیو مالی خۆمان (كوردستان).
لیره‌دا ده‌مه‌ویت ئاماژه‌به‌دوو خاڵی گرنگ بكه‌م؛ یه‌كه‌م ماكرۆن باسی ئه‌و بۆشاییه‌گه‌وره‌یه‌و مه‌ترسیداره‌ده‌كات كه‌شای ولات به‌ری سه‌د ساڵ جییهیشتوه‌و تاكو ئه‌مرۆكه‌ش بۆیان پرنه‌كراوه‌ته‌وه! بۆیه‌پیویسته‌ئیمه‌ش له‌م قوناغه‌ناسك و هه‌ستیار و دژواره‌دا كه‌كۆمه‌لگاكه‌مان و كوردستانی پیادا تیده‌په‌ریت، له‌كاتیكدا سه‌رتاپای جیهان و ولاتانی ده‌وروبه‌ر و تیكرای كوردستانیان و بگره‌ئۆپۆزسیۆنیش گه‌واهی ئه‌و راستیه‌حاشا هه‌ڵنه‌گره‌ده‌ده‌ن بۆ كه‌سایه‌تی به‌هیز و كاریزمای سه‌رۆك ( مه‌سعود بارزانی ) له‌دیرۆكی ئیستادا بی هاوتایه‌و بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی له‌نیو بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردستاند پركردۆته‌وه‌و ده‌بی رۆل و میژووی خه‌بات و به‌رخودان و ده‌سكه‌وته‌كانی سه‌رۆك بارزانی و گه‌لی كوردستان وه‌ك پیداویستیه‌كی حه‌تمی به‌رز بنرخینین و به‌چاوی ریزو به‌هاداره‌وه‌لیی بروانین.
ئه‌گه‌ر به‌چاویكی عادیلانه‌و ویژدانیكی زیندو هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كه‌سایه‌تی و هه‌ڵویسته‌كانی سه‌رۆك بارزانی بكه‌ین، ئه‌وا بۆ مان ده‌رده‌كه‌ویت كه‌له‌و سه‌رده‌مه‌دا نمونه‌ی سه‌ركه‌وتووترین و بویرترین و دلسۆزترین و راستگۆترین سه‌ركرده‌و رابه‌ری كورده‌له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست هه‌روه‌ك ده‌ركه‌وت كه‌له‌روانگه‌ی تیكرای سه‌ركرده‌و گه‌لانی جیهان به‌چاوی ریزه‌وه‌لیی ده‌روانن وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی خاوه‌ن پرنسیپ و به‌جورئه‌ت و راستگۆ و داكۆكیكاری مافی مرۆڤ و كه‌مینه‌كان ناسراوه‌و كه‌هه‌میشه‌باوه‌ری به‌پیكه‌وه‌ژیان و لیبوره‌ده‌یی هه‌یه. له‌ته‌ك هه‌مو ئه‌مانه‌شدا توانی رابه‌رایه‌تی شۆرشی كوردستان و پیشمه‌رگه‌بكات بۆ شكستی هینان به‌ئه‌فسانه‌ی داعش و سه‌رخستنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ریمی كوردستان و ته‌حه‌دای سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی كرد له‌پیناو مسۆگه‌ركردنی ماف و چاره‌نوسی گه‌له‌كه‌مان.
ڵه‌لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ر به‌وردی بروانینه‌سیسته‌می حوكمرانی له‌كوردستاندا، هه‌لس و كه‌وت و رۆتینیات و شیوازی مامه‌له‌كردن له‌حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و هاوكات له سیسته‌می سیاسی‌دا، به‌دلنیایه‌وه‌كۆمه‌ڵیك كه‌م و كوری و نابه‌رابه‌ری و نادادوه‌ری و نه‌بونی شه‌فافیه‌ت و نه‌بونی پلانی تۆكمه‌و ئه‌كادیمی به‌روونی هه‌ست پی ده‌كریت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵیك پیشڤه‌چون و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌بواری ژیرخانی ئابوری‌دا پیشكه‌شكراون و نابیت ئیمه‌ی كورد ئه‌و ده‌سكه‌وت و پرۆژانه‌نادیده‌بگرین و هاوكات ده‌بی هوشیارانه‌هه‌ڵسه‌نگاندن و لیكۆلینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی و واقعبینانه‌بۆ ئه‌و ره‌وشه‌ی هه‌ریمی كوردستان بكه‌ین و به‌وردی ره‌چاوی پیلانگیری به‌رده‌وامی سه‌ر گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ین له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانی فیدرالی و ئیقلیمی و كاڵفامه‌كانی سه‌رده‌م و پیویسته‌هه‌رگیز واقعی داخراو و تاڵی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان نادیده‌نه‌گرین.
بۆیه‌ناكریت خه‌لكانیك به‌مه‌به‌ستی ویرانكردن و خاپۆركردن و لیكترازاندنی شیرازه‌ی كۆمه‌لگا و سیسته‌می حوكمرانی و یان جیبه‌جیكردنی پلانی وڵاتانی ئیقلیمی و رژیمه‌كانی فیدرالی له‌دژی ئه‌زمونی هه‌ریمی كوردستاندا سواری ته‌ومی چه‌واشه‌كاری و تیكده‌رانه‌ببن له‌ژیر ناوی چاكسازی و گۆرانكاری له‌حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستاندا كه ره‌نج و به‌رهه‌می سه‌دان ساڵه‌ی خه‌باتی خه‌لكی تیكۆشه‌ری كوردستان و خوینی سه‌دان هه‌زار له‌رۆله‌كانی گه‌له‌كه‌مانه.
دوای زیاتر له‌دوو ده‌یه‌ی حوكمرانی له‌كوردستان، به‌هۆی ململانیی سیاسی و نه‌بونی یه‌كریزی و و ته‌ده‌خولات و پیلانگیری نه‌یارانی گه‌له‌كه‌مان و ولاتانی ده‌وروبه‌ر و كه‌مئه‌زمونی له‌كاروباری كارگیریداو ره‌چاوكردنی محسوبیه‌ت و، چاوچنۆكی كاراكته‌ره‌كانی مه‌یدانی كار و غیابی سه‌روه‌ری یاسا و هه‌ڵس و كه‌وتی ناته‌ندروست و ریگادان به‌زیده‌رۆیی و سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی دزی‌و له‌نیوه‌ندی ده‌سه‌لات و كۆمه‌لگادا، ویرای واقعی سیاسی به‌شیكی زۆر ی به‌رپرسیاره‌تیه‌كه‌ده‌گه‌ریته‌وه‌سه‌ر شانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌له‌مه‌یداندان و كه‌مته‌رخه‌م بونیان له‌كاری كارگیری و لاوازی هه‌ستكردنیان به‌به‌رپرسیاریتی نیشتیمانی بونه‌ته‌هۆی خولقاندنی حاله‌تی نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ناره‌زایی هاولاتیان .
به‌دڵنیایه‌وه هه‌مو ئه‌مانه‌و نه‌بونی سیسته‌می هه‌ڵسه‌نگاندن و پاداشت بۆ كاری ته‌ندروست و سزادانان بۆ دیارده‌ناته‌ندروست و نایاساییه‌كان وایان كردوه‌سیسته‌می حوكمرانی و سیسته‌می سیاسی له‌هه‌ریمی كوردستاندا چه‌قبه‌ستوو بیت و له‌شوینی خۆیدا بخولیته‌وه.
بۆیه‌ده‌ڵیم له‌كوردستاندا پیویستیمان به‌بزاڤیكی هاوشیوه‌ی ماكرۆنی هه‌یه‌له‌سه‌ر بنه‌مای زانستی و پاك و شه‌فاف له‌پیناو چاكسازی بنه‌ره‌تی و بونیاتنه‌رانه به‌له‌به‌رچاوگرتنی جیۆپۆله‌تیكی كوردستان و ره‌فتار و هه‌ڵویست و عه‌قلیه‌تی شۆڤینیانه‌ی ولاتانی ده‌وروبه‌ر و هاوكات هه‌ستیاری ئه‌م دۆخه‌دژواره‌و ئابلوقه‌ی ئابوری و هیرشه‌درنده‌كانی حكومه‌تی فیدرالی عیراق و پیشیلكردنی مادده‌ی (٩) ده‌ستوری به‌به‌كارهینانی هیز و چه‌كی زه‌به‌لاح به‌هه‌هاهه‌نگی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بۆ داگیركردنی كوردستان و سه‌ركوتكردنی كوردستانیان. وه‌ده‌بی بزانین چۆن ده‌توانین خۆمان له‌م حاله‌ته‌سه‌خت و دژواره‌دا رزگار بكه‌ین و چۆن بتوانین جاریكی تر ژیرخانی ئابوری وڵاته‌كه‌مان و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگاكه‌مان گه‌شه‌پیبكه‌ینه‌وه‌و بكه‌وینه‌وه‌سه‌رپی؟
وه‌له‌حاله‌تی گۆرینی سیسته‌می سیاسی و حوكمرانی هه‌ریمی كوردستاندا ناتوانین وه‌كو ماكرۆن ته‌واوی سیسته‌مه‌كه‌له‌ره‌گ و ریشه‌دا بگۆرین، چونكه‌حاله‌تی ئیستای هه‌ریمی كوردستان له‌قۆناغی ئینتیقالی و سه‌ره‌تایی دایه‌بۆ بونیاتنانی ده‌وله‌تسازی و نیشتیمانسازی و دۆزینه‌وه‌ی حوكمی ره‌شید، ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌یه‌كریزی و وه‌به‌رهینانی توانستی مرۆیی و ئه‌كادیمی لاوان و ئه‌كادیمیست و شاره‌زایانی تیكرای بواره‌كانی ژیان له‌هه‌ریمی كوردستان و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ خه‌لكی پسپۆر‌و ته‌كنۆكرات و دروستكردنی سیسته‌میكی حوكمرانی شه‌فاف و عادیلانه‌جیبه‌جی ده‌كریت.
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ته‌واوی ئه‌و لایه‌ن و بزوتنه‌وانه‌ی كه‌له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابوردوو دروست بوون، ته‌نها توانیان سواری ته‌وژم و بۆشاییه‌ك ببن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی ئه‌هلیه‌ت و لیهاتوویی و نه‌بونی باوه‌ر به‌مه‌سه‌له‌كان و هاوكات نه‌بونی باكگراوندی مه‌عریفی و فه‌لسه‌فی و میژویی و ئه‌زمونی كارگیری و نه‌بونی پلان و روئیای روون راستگۆیی له‌گه‌ڵ هاولاتیان و ، به‌لكو ته‌نها هه‌وڵدانیان بوه بۆ چه‌واشه‌كردن و رازیكردنی خه‌لكی به‌پیدانی به‌ڵینی بی بنه‌مان و هاوكات چه‌واشه‌كردنی خه‌ڵكی ساده‌و له‌خشته‌بردنیان، هه‌مو ئه‌مانه‌له‌ئاكامدا بینیمان كه‌نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتوو بن. وه‌كاتی ماكرۆن هاته‌سه‌ر حوكم ره‌فزی هیچ لایه‌نیكی سیاسی نه‌كرده‌وه‌و ره‌خنه‌شی له‌هیچ كامیكیان نه‌گرت به‌ڵكو به‌ریزه‌وه‌خه‌بات و كار و چالاكیه‌كانی هه‌ڵسه‌نگاندن و ئنجا هه‌ولی دا بۆ ئه‌وه‌ی سرنجی هه‌مویان بۆ خۆیان رابكیشی و توانی سه‌ركه‌وتوانه‌بۆشاییه‌مه‌زنه‌كه‌و قه‌یرانه‌جیددیه‌كان چاره‌سه‌ر بكات.
بۆ یه‌له‌هه‌نگاونان بۆ گۆرینی سیسته‌می حوكمرانی له‌كوردستاندا ده‌بی باوه‌رمان به‌ده‌سه‌ڵاتداریتی (ستونی ) هه‌بیت و پاریزگاری له( ته‌وازنی ته‌شاوری ) بكه‌ین، پیویسته‌پیشنیاری تازه‌و دیراساتی ئه‌كادیمی و جیددی بخرینه‌روو كه‌پیناسه‌ی ئه‌و سیسته‌م و كۆمه‌ڵگایه‌بكات كه‌مه‌به‌ستمانه‌دروستی بكه‌ین. ئه‌گه‌ر سیستی بكه‌ین و كه‌مته‌رخه‌م بین له‌ئه‌نجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی له‌سیسته‌می حوكمرانیماندا، وه‌یان ته‌نها ریاكشن مان له‌به‌رامبه‌ر روداوه‌كاندا هه‌بیت، ئه‌وا به‌لاوازی ده‌رده‌كه‌وین و ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا نابیت. بۆیه‌پیمان وایه‌پرۆسه‌ی چاكسازی و گۆرانكاری له كاری سیاسی له‌سه‌ر ته‌وازنات بونیات ده‌نریت كه‌پیویسته‌بیدۆزینه‌وه‌له‌نیو ئه‌و هه‌مو خیتابه‌جۆراوجۆرانه‌دا ، ئه‌گه‌ر وامان نه‌كرد ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه‌كه‌شتی ئاواته‌كانی هاولاتیان به‌ره‌و كه‌ناریكی نادیار و سنوردار ئاراسته‌ده‌بیت و وڵات دوچاری جمود و شه‌له‌ل ده‌كات و نكارین به‌هیچ پیشڤه‌چون و گۆرانكاری و چاكسازی ئه‌نجام بده‌ین.
وه‌من لیره داوا له‌ته‌واوی هاوڵاتیان و خه‌ڵكانی پسپۆر و ته‌كنۆكرات و ئه‌كادیمست و شاره‌زا و خه‌مخۆر و دلسۆز خاوه‌ن ئه‌زمون و نیشتیمان په‌روه‌ر ده‌كه‌م كه‌چی پیشنیار و دیراسات و لیكۆلینه‌وه‌و و ره‌خنه‌ی بونیاتنه‌رانه‌و پرۆپۆزه‌ل و به‌رنامه‌سازیان هه‌یه‌بیخه‌نه‌روو و پیشكه‌شی بكه‌ن تاكو هه‌مومان به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بده‌ین هاوكار بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یران و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌دروستكراوانه‌و بونیاتنانی سیسته‌میكی شه‌فاف و ته‌ندروست بۆ حوكمرانی له‌هه‌ریمی كوردستاندا. دوماهی روی پرسیارم ئاراسته‌ی ته‌واو ی ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیانه‌ده‌كه‌م كه‌ده‌یانه‌وی له‌پریكا له‌سه‌ر حسابی خه‌لكی ماندونه‌ناس و تیكۆشه‌ری كوردستان ببن به‌كوریك! ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تی خۆیان و رادده‌ی هوشیاری و باكگراوندی سیاسی و ئه‌كادیمی و ئه‌زمونیان به‌راورد بكه‌ن له‌گه‌ل سه‌ركرده‌یه‌كی لاوی هاوشیوه‌ی ماكرۆن، ئایا خۆیان له كوی ده‌دۆزنه‌وه؟ ئایا پییان وایه‌ته‌نها به‌راگه‌یاندنی چه‌واشه‌كارانه‌و هاش و هوشی بی بنه‌ماو یاریكردن به‌هه‌ست و سۆزی هاولاتیان و نه‌بونی ستراتیژی نیشتیمانی و نه‌بونی به‌رنامه‌و پلانی تۆكمه‌و نه‌بونی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كریزی ده‌توانن ئه‌م ئه‌ركه‌نیشتیمانیه‌پیرۆزه‌بگرنه‌ئه‌ستۆ؟ یان ده‌توانن له‌و ئاسته‌به‌رپرسیاریتیه‌دابن كه‌كه‌شتی ئاواته‌كانی گه‌لی كوردستان به‌ره‌وه‌كه‌ناری ئارامی ئاراسته‌بكه‌ن؟
وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و ده‌یان پرسیاری تر بۆ خوینه‌ر و هاولاتیانی نیشتیمانپه‌روه‌ری كوردستان جیده‌هیلین، به‌ڵام من پیم وایه‌ته‌واوی ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی كه‌سواری ته‌وژمی گۆرانكاری و چاكسازی بوون ته‌نها چه‌واشه‌كاری و جیبه‌جیكاری پیلانی نه‌یارانی گه‌لی كوردستان بون، له‌ماوه‌ی هه‌شت ساڵی رابوردویاندا سه‌لماندیان كه‌ئه‌م كواله‌تی یه‌نین تا بتوانن هه‌ڵگری په‌یامی چاكسازی كرده‌یی بن و یان متمانه‌ی خه‌لكی كوردستان وه‌ربگرن. هه‌رگیز چاكسازی و گۆرانكاری و پیشڤه‌چون و نیشتیمانسازی و بونیاتنانی كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست به‌راگه‌یاندنی چه‌واشه‌كارانه‌و بی بنه‌ما ئه‌نجام نادریت. وه‌هه‌رگیز چاكسازی راسته‌قینه به‌م جۆره‌لایه‌ن و كه‌سایه‌تی یانه‌هه‌لناسوریت كه‌باكگراوندی شه‌فاف و راستگۆ و ئه‌كادیمی و پلانسازییان نه‌بیت و خاوه‌نی ئه‌زمونی ئه‌كادیمی و كارگیری و هه‌ڵگری ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینی نیشتیمانسازی پاك نه‌بن.