كریستیانۆ پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و داوایه‌كه‌ی له زێدان كردووه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی تۆتێنهام پێشنیارێكی بۆ زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی كردووه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی دۆن پاڵۆنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید داوای له زێدان كردووه به‌شێوازی 4 ـ 4 ـ 2 له پێشه‌وه‌ش هاوشانی كه‌ریم بێنزێما یاری بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بێنزێما داوای له زیزۆ كردووه ده‌ستكاری كه‌ریم بێنزێما نه‌كات و، پێیوایه ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه سوودێكی باش به ریال مه‌درید بگه‌یه‌نن.
ئه‌م یارییه ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێت، هه‌ردوو یانه‌كه به ده‌ستپێكێكی باش پێشوازیان له چامپیۆنزلیگ كردووه و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كن، یانه‌ی تۆتێنهام له مێژووی خۆیدا له ریال مه‌دریدی نه‌بردۆته‌وه و یانه له‌نده‌نییه‌كه ئه‌زموونێكی تاڵ و دژواری له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه هه‌یه، دوایین جار له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2011 ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتن كه تێیدا یانه‌ی شایانه له هه‌ردوو یاری چوون و هاتن سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.