به‌ ڤیدیۆ.. ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید به‌هۆی كارتی سوور له‌ كلاسیكۆ بێبه‌ش ده‌بێت

ئه‌مڕۆ كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرایه‌وه‌ و بۆ كلاسیكۆ دوورخرایه‌وه‌

ڤینسیۆس جۆنیۆری یاریزانی بڕازیلی یانەی ریال مەدرید بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەگەڵ تیپی دووەمی یانەکەی، بەشداری یاری کلاسیکۆی بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات.

هێرشبەری لاوی بڕازیلی مێرنگی ئەمڕۆ لەگەڵ تیپی دووەمی یانەکەی بەشداری کرد و لە یارییەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ توانی بە لێدانی راستەوخۆ یانەکەی لە دۆران رزگار بکات، بەڵام دواتر کارتی سووری پێدرا و لە یارییەکە دەرکرا.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کە ئەم یاریزانە بڕازیلیە ناتوانێت بەشداری یاری کلاسیکۆ لە هەفتەی داهاتوو بکات، بە هۆی ئەوەی کە لە یاساکانی تۆپی پێ ئیسپانیادا هاتووە هەر یاریزانێک لە هەر ئاستێک سزا بدرێت، ئەوا تا ئەو کاتەی کە سزاکەی کۆتایی نەهێت، بۆی نیە بەشداری لە هیچ یارییەک بکات، بەم هۆیەوە ڤینسیۆس جۆنیۆر بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی لە لالیگا بەرامبەر بارسێلۆنا ناکات، کە بریارە هەفتەی داهاتوو رۆژی یەکشەممە لە یاریگەی کامپ نۆ بکرێت.