هه‌ردی سیامه‌ند به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مینا نوێده‌كاته‌وه‌

دوو یاریزانی دیكه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌ی هه‌ردی سیامه‌ند ده‌كه‌ن

سبه‌ی هەینی هەردی سیامەند، بەرگریكاری پێشووی یانەی هەولێر دەگاتە بەسرە و بەفەرمی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی مینا نوێدەكاتەوە، كە وەرزی رابردووش لە هەمان یانە یاریی دەكرد.

بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24 هەریەكە لە كۆسرەت بایز و میران خەسرەویش پەیوەندیی بە ریزەكانی یانەی مینا دەكەن و ئەو دوو یاریزانە كوردەش كە وەرزی رابردوو لە ریزەكانی یانەی شورتە یارییان دەكرد، تەنیا هەنگاوێك لە پەیوەندیكردن بە ریزەكانی یانەكەی شاری بەسرەوە دوورن.

بە پەیوەندیكردنی میران خەسرۆ و كۆسرەت بایز و نوێكرانەوەی گرێبەستەكەی هەردی سیامەند، دەبێتە چوارەم یاریزانی كورد لە ریزەكانی یانەی مینا یاریی بكات، چونكە یاسین كەریمی گۆڵپارێزیش لە ریزی هەمان یانە یاریی دەكات.

 

هه‌ردی سیامه‌ند به‌فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مینا نوێده‌كاته‌وه‌