تیباس داوا له ریال مه‌درید ده‌كات رێڕه‌وی ڕێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروست نه‌كات
خاڤێر تیباس سه‌رۆكی رابیته‌ی لالیگا له وه‌ڵامێكی رۆژنامه‌وانیدا كه له تۆڕی هه‌واڵی ESPN بڵاو بۆته‌وه، داوا له ریال مه‌درید ده‌كات رێڕه‌وی رێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروست نه‌كات.
خاڤێر تیباس سه‌رۆكی لالیگا ده‌ڵێت: چه‌پڵه‌لێدان و دروستكردنی رێڕه‌وی رێزلێنان بۆ پیرۆزباییكردنه له پاڵه‌وان، به‌ڵام من واهه‌ست ده‌كه‌م بارسێلۆنا رێڕه‌وی رێزلێنان بۆ سووكایه‌تیكردن به ریال مه‌درید به‌كارده‌هێنێت.
تیباس له میانه‌ی لێداونه‌كه‌یدا داوا له یاریزانانی ریال مه‌درید ده‌كات له كلاسیكۆی ئیسپانیا رێڕه‌وی رێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروست نه‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه پێشتریش زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید جه‌ختی له‌وه كردبووه‌وه كه هیچ پلانێكیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی رێزلێنان بۆ بارسێلۆنا دروست بكه‌ن، چونكه ئه‌وان وه‌رزی رابردوو ئه‌م كلتووره‌یان پێشێل كردووه و ئاماده نه‌بوون ئه‌و كاره بۆ ئێمه بكه‌ن.