كریستیانۆ سبه‌ی به تۆماركردنی گۆڵێك ریكۆردی مێسی ده‌شكێنێت
كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به تۆماركردنی گۆڵێك ریكۆردێكی لیۆنێل مێسی ده‌شكێنێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 12 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ به تۆماركردنی گۆڵێك له دژی دۆرتمۆند، كۆی گۆڵه‌كانی له مێژووی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ بۆ 60 گۆڵ به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌مان ژماره‌ی گۆڵه‌كانی ئێستای مێسییه و خاوه‌نی ئه‌م تۆماره مێژووییه.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی ته‌نیا یه‌ك یارییان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له‌به‌رده‌م ماوه، مێسی له ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆڵێك له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر سپۆرتینگ لیسبۆنا ئه‌ركی كریستیانۆ قورس‌تر ده‌كات.
له دوایین یارییه‌كانی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، یانه‌ی بارسێلۆنا ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 22:45 خوله‌ك میوانداریی یانه‌ی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی ده‌كات، سبه‌ی له هه‌مان كات ریال مه‌درید له یاریگه‌ی بێرنابیۆ میوانداریی دۆرتمۆند ده‌كات، كریستیانۆ له كۆی 5 یاری ئه‌م وه‌رزه، 8 گۆڵی تۆمار كردووه و پێشه‌نگی گۆڵكارانی چامپیۆنزلیگی گرتووه، لیۆنێل مێسیش خاوه‌نی 3 گۆڵه.