به ڤیدیۆ.. ناوبژیوان زوڵمی له بایرن میونشن كردووه به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید؟
پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نێوان بایرن میونشن و ریال مه‌درید كه له لایه‌ن ناوبژیوانی هۆڵه‌ندی بیورن كیوپرز به‌ڕێوه ده‌چێت، میدیاكان ورده‌كارییان له‌باره‌ی هه‌ڵه كوشنده‌كان و بڕیاره نادروسته‌كانی ناوبژیوانی وه‌رزی رابردووی نێوان ریال و بایرن بڵاو كرده‌وه.
له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو، ریال مه‌درید به‌نجامی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی (6 ـ 3) شكستی به یایرن میونشن هێنا.
پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی نیوان ئه‌م دوویانه‌یه راستی رووداوه‌كانی یاری چوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه و نووسیویه‌تی: زه‌حمه‌ته هیچ كه‌سێك ئه‌و هه‌موو بڕیاره نادروستانه‌ی ناوبژیوانی وه‌رزی رابردووی نێوان بایرن و ریال له‌بیر بكات.
لێدانه سزایه‌كه‌ی ئارتورۆ ڤیدال له یاری چوون
له خوله‌كی 44 فرانك ریبێری تۆپێك ئاراسته‌ی گۆڵی ریال مه‌درید ده‌كات، به‌ڵام تۆپه‌كه به‌ر لای چه‌پی دانی كارڤاخاڵ ده‌كه‌وێت و نیكولا ریتزولی ناوبژیوانی ئیتاڵی به‌شێوه‌یه‌كی نادروست بڕیاری لێدانی پێناڵتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بایرن میونشن هه‌ژمار ده‌كات، به‌ڵام ڤیدال لێدانه‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ ناكات.
ده‌ركردنی مارتینێز له یاری چوون
به‌رزكردنه‌وه‌ی كارتی زه‌ردی دووه‌م به ڕووی خاڤێر مارتینێزی ناوه‌راستكاری بایرن میونشن زوڵمێكی گه‌وره بوو له بایرن میونشی كرد، له كاتێكدا له بری ئه‌وه‌ی كارتی زه‌رد بداته مارتینێز ده‌بوو بیداته كریستیانۆ رۆناڵدۆ، چونكه كریستیانۆ به ئه‌نقه‌ست پێیه‌كانی له پێی مارتینێز گیر كردووه.
رووداوه‌كانی یاری گه‌ڕانه‌وه
یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به ناوبژیوانی ڤیكتۆر كاسای هه‌نگاری به‌ڕێوه چوو، كه تێدا ریال 4 ـ 2 شكستی به یایرن هێنا.
2 گۆڵی نادروستی كریستیانۆ به نایاسایی
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ له گێمی زیادكراودا 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی كرد، كه به گوێره‌ی میدیاكان هیچ گوومانێكی تێدا نه‌بوو هه‌ردوو گۆڵه‌كه نادروست بوو.
كریستیانۆ به‌شێوازی ئۆفساید سوودی له تۆپێكی جێگیر وه‌رگرت و گۆڵی دووه‌می خۆی تۆمار كرد.
گۆڵه‌كه‌ی دیكه‌ی كریستیانۆ له مارسێلۆوه پێیگه‌یشت، به‌ڵام كریس له نێو هێڵی ئۆفساید دا بوو گۆڵه‌كه‌ی كرد و یانه‌كه‌ی گه‌یانده قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ.