پێش یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید، خاڵی لاواز و به‌هێزی بایرن میونشن ده‌ستنیشان كرا
پێش ئه‌وه‌ی له یاری پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ بایرن میونشن و ریال مه‌درید له یاریگه‌ی ئالیانز ئارینا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، میدیاكان خاڵی به‌هێز و لاوازی یانه باڤارییه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن.
خاڵی به‌هێزی بایرن میونشن
1ـ دیارترین خاڵی به‌هێزی بایرن میونشن كه‌سایه‌تی خودی یوپ هاینكسی راهێنه‌ره، كه پێشتر له 1998 چامپیۆنزلیگی بۆ ریال مه‌دریدیش بردۆته‌وه و له‌گه‌ڵ بایرن میونشنیش هه‌مان ده‌ستكه‌وتی له 2013 به‌ده‌ستهێناوه، بایرن میونشن له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره به‌ساڵاچووه به‌رده‌وام ئاستی له ده‌روشانه‌وه‌یه، هاینكس به‌وه ناسراوه چاره‌سه‌ری بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان هه‌یه و جیا له‌وه‌ی تیپه‌كه‌ی له ڕووی یاریكردنی به كۆمه‌ڵه‌وه تایبه‌تمه‌نده، بۆ بڕینی به‌ربه‌سته سه‌خته‌كانی تیپی به‌رامبه‌ر یاریزانه‌كانیشی به‌رده‌وام وا راهێناوه كه گرینگی به به‌هره‌ی هونه‌ری و تاكه‌كه‌سی بده‌ن.
2ـ سوودوه‌رگرتن له لێدانه جێگیره‌كان: ئه‌مه‌یان یه‌كێكه له به‌هێزترین خاڵی بایرن میونشن، باڤارییه‌كان له لێدانی راسته‌وخۆ و تۆپه جێگیره‌كان و لێدانی گۆشه‌كان زۆر نایابن، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان باڵایان به‌رزه و به ئاسانی سوود له تۆپه به‌رزه‌كان وه‌رده‌گرن و له ره‌خساندنی لێدانی پێناڵتیش بێ وێنه‌ن.
3ـ ئارتورۆ ڤیدال، به گوێره‌ی میدیاكان دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه‌راستكاره چیللییه به‌هۆی پێكانه‌وه ره‌نگه به‌سوود بۆ بایرن میونشن بشكێته‌وه، چونكه یۆپ هاینكس ده‌توانێت له شوێنی ئه‌و ده‌رفه‌تی زیاتر به خامیس رۆدریگێز و تۆماس موله‌ر بدات هاوشانی ئاریان رۆبن و فرانك ریبێری و لیڤاندۆڤسكی تیپی ریال مه‌درید لێك هه‌ڵبوه‌شێنن، هه‌ڵبه‌ت به دووركه‌وتنه‌وه‌ی ڤیدال مه‌ترسی كارتی سوور له یاریزانه‌كانی یانه باڤارییه‌كه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه، به گوێره‌ی میدیاكانیش ئه‌و یاریزانه زۆر توندڕه‌وه و رقێكی گه‌وره‌شی له ریال مه‌درید هه‌یه، هاینكس ده‌توانێت شوێنی ڤیدال به یاریزانێكی وه‌ك خاڤێر مارتینێز پڕ بكاته‌وه كه پێشتر له لالیگا یاری كردووه و به ئارامی و به هێمنی ده‌توانێت رۆڵێكی گه‌وره له پچڕاندنی هێرشه‌كانی ریال مه‌درید بگێرێت.
خاڵی لاوازی بایرن میونشن
1ـ له ڕووی ئاستی یاریكردنه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته بتوانیت خاڵی لاوازی تیپێكی وه‌ك بایرن میونشن بدۆزیته‌وه كه یۆپ هاینكس سه‌رپه‌رشتی ده‌كات و ئه‌زموونی 34 ساڵ راهێنه‌رایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بته‌وێت خاڵی لاوازی یانه باڤارییه‌كه پێش رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ریال مه‌درید بدۆزیته‌وه، ده‌كرێت له‌وزنجیره پێكانه‌یه ده‌ست پێبكه‌یت كه به‌رۆكی تیپه‌كه‌ی هاینكسی گرتووه، له‌وانه (مانوێل نویه‌ر و رافینها)، هه‌روه‌ها خامیس رۆدریگێزیش تووشی پێكان بووه به‌ڵام هێشتا دووركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه، جیا له‌وه‌ش ئارتورۆ ڤیدالیش به‌هۆی پێكانه‌وه كه‌وتۆته ده‌ره‌وه‌ی پلانه‌كانی هاینكس.
2ـ خاڵی لاوازی دووه‌می بایرن میونشن له (دڵی به‌رگری)ـیه، به‌وپێیه‌ی ئه‌م وه‌رزه ئاستی جیرۆم بواتینگ به‌ره‌و دواوه‌چووه و ئه‌م وه‌رزه له خراپترین دۆخی خۆیدایه، ریال مه‌درید ده‌توانێت سوود له لاوازی دڵی به‌رگری بایرن میونشن وه‌ربگرێت كه ئه‌م وه‌رزه وه‌ك پێویست هیچ لێكتێگه‌یشتنێكی ئه‌وتۆ له نێوانیاندا نییه.