"بێنزێما نیگه‌رانه له‌وه‌ی كه زێدان ناچاری ده‌كات له به‌رژه‌وه‌ندی كریستیانۆ یاری بكات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، کەریم بێنزیما، ھێرشبەری مێرێنگی بەرامبەر بە کریستایانۆ رۆناڵدۆی هێرشبه‌ری تیپەکەی و زێدانی راھێنەری پاشاکان ھەڵگەراوەتەوە، له كاتێكدا ئێستا یانه‌ی ریال مه‌درید له لالیگا رووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌خت و برینێکی قوڵ بوونەتەوە و به‌رده‌وام خاڵیان لێدەچۆرێت.
رۆژنامەی Mirror لە چاپی ئەمرۆ دووشەمە 20 نۆڤێمبەری 2017 راپۆرته هه‌واڵێكی بڵاوی کردۆتەوە و نووسیویه‌تی: که‌ریم بێنزێما له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه توڕه‌یه كه بە تەنیا لۆمەی ئەو دەکەن و به هۆكاری ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داده‌نێن، به‌ڵكوو پێیوایه زێدان و كریستیانۆش هۆكارن بۆ ئه‌نجامه خراپه‌كان.
رۆژنامەکە زیاتر روونی كردۆته‌وه کە بێنزیما دڵگرانە بەوەی زێدان ناچاری دەکات لە یاریگادا ته‌نیا له بەرژەوەندی کریستیانۆ یاری بكات تا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه ناسناوه تاكه‌كه‌سییه‌كان بباته‌وه.
میره‌ر ئه‌وه‌شی نووسیوه كه له ئێستادا بێنزێما ناچار كراوه له یاریگه‌دا زۆرترین ده‌رفه‌تی گۆڵكردن بۆ كریستیانۆ بره‌خسێنێت، به‌مه‌ش بێنزیما دڵگرانه و نایه‌وێت چیتر ببێته قه‌ڵغانی گیانبه‌خشینی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م دواییه، له كاتێكدا رۆناڵدۆش وه‌ك ته‌نیا تاكه گۆڵێكی له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا تۆمار كردووه.
لە ئێستادا لە لالیگای ئیسپانیا، جیاوازی نێوان ریال و بارسای یەکەم 10 خاڵە، به‌مه‌ش بۆ قەربووکردنەوەی ئەنجامەکانیش پێویستیان بە ئەنجامدانی رێمۆنتادایەکی مێژووی ھەیە.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم