ده‌وڵه‌مه‌نترین وه‌رزشوانی جیهان به‌ڵێنی داوه كریستیانۆ له ریال مه‌درید دووربخاته‌وه
ده‌وڵه‌مه‌نترین وه‌رزشوانی جیهان له دیمانه‌یه‌كدا به‌ڵێن ده‌دات كه كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ریال مه‌درید له‌یه‌كتر جیابكاته‌وه و به‌ره‌و پرێمه‌رلیگی ببات.
فلۆید جۆی مایۆزه‌ری ته‌مه‌ن 41 ساڵ، ناسراوترین پاڵه‌وانی بۆكسوه‌شێنی جیهانه و به ڕه‌سه‌ن ئه‌مریكییه و خاوه‌نی زیاتر له نیو ملیار دۆلاره، له دیمانه‌یه‌كدا كه له پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا بڵاو بۆته‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه له داهاتوویه‌كی نزیك رووده‌كاته كاری بازرگانی، ده‌شڵێت: یه‌كه‌مین پلانم كه بیرم لێ كردۆته‌وه جیاكردنه‌وه‌ی كریستیانۆیه له ریال مه‌درید.
مایۆزه‌ر ده‌شڵێت: من یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتدم خۆشده‌وێت و ده‌مه‌وێت كریستیانۆ بۆ ئه‌و یانه‌یه بگوازمه‌وه و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش كاروانی وه‌رزشی خۆی ته‌واو بكات.
مایۆزه‌ر كه تا ئێستادا 50 سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانیدا تۆمار كردووه و هیچ كه‌سێك له جیهان نه‌یتوانیوه شكستی پێ بێنێت. له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: كریستیانۆ هاوڕێیه‌كی نزیكمه و ده‌توانم له چنگی ریال مه‌درید ده‌ری بێنم.