هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی به‌رازیل پێكهاته‌یه‌كی نوێی راگه‌یاند
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا بۆ دوو یاری دۆستانه‌ی داهاتووی پێكهاته‌یه‌كی نوێی به سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی راگه‌یاند و بۆ یه‌كه‌مجاریش بانگهێشتی ماورۆ ئیكاری ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 20 ئایاری 2017، رۆژنامه‌ی Oleـی ئارجێنتینا باسی له پێكهاته نوێیه‌كه‌ی تانگۆ كرد كه هێشتا هه‌ڵبژارده‌كه راهێنه‌ری نوێی ده‌ستنیشان نه‌كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێكهاته له لایه‌ن خۆرخی سامپاولی راهێنه‌ری یانه‌ی سێڤییا داندراوه كه نزیكترین كه‌سه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا.
له پێكهاته‌كه‌ی تانگۆ بۆ یه‌كه‌مجار بانگهێشتی ماورۆ ئیكاردی كاپتنی یانه‌ی ئینته‌ر میلان كراوه و له به‌رامبه‌ردا سێرجیۆ ئه‌گوێرۆ، هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی و ئیزیكوێل لاڤێزی هێرشبه‌ری یانه‌ی هیپی چینی دوور خراونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، لیۆنێل مێسی به‌هۆی بانگهێشتكردنی ماورۆ ئیكاردی نیگه‌ران بووه، چونكه ئیكاردی پێشتر له لایه‌ن مێسی و ماڕادۆنا به خیانه‌تكار وه‌سف كراوه، به‌و پێیه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خێزانی ماكسی لۆپێزی هاوڕێیه‌كی خۆی كرد بوو.
هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا مانگی داهاتوو دوو یاری دۆستانه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی برازیل و سێنگاپووره ده‌كات.