"گۆڕینهوه، كروس بۆ یوڤێنتۆس، دیبالا بۆ ریال مهدرید"
سەرچاوە ههواڵهكانی ئیتاڵیا له پێناو گواستنهوهی پاولۆ دیبالا، سهرۆكی ریال مهدرید به پێشنیارێكی نوێ له دهرگهی یانهی یوڤێنتۆس دهداتهوه.
ئهمڕۆ دووشهممه، تۆڕی ههواڵی "رای سپۆرت"ـی ئیتاڵیا بڵاوی کردۆتەوە کە مێرێنگێ ئامادەیە دەستبەراری تۆنی کرووسی ناوەراستکارە ئەڵمانیەکەی بێت، لە پێَناو دەستەبەرکردنی تواناکانی پاولۆ دیبالای ئەستێرە ئارجێنتیناهكهی تیپی خانمە پیرەکەی ئیتاڵیا.
رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن کە یۆڤی وا بە ئاسانی دستبەردای دیبالا نابێت، تەنانەت دەیەوێت مووچەکەشی بۆ زیاد بکات تا لە چنگی یانە ئیسپانیەکان رزگاری بکات.
"رای سپۆرت" دووپاتی دهکاتەوە کە ھەرچەندە یۆڤی نایەوێت ئەم ئەستێرەیە لە دەستبدات، بەڵام نایەوێتیش خەرجیەکانی ھێشتنەوەی زۆر لەسەر تیپەکەی بکەوێت، بەمەش ھیوایەک دەدات بە یانەی ریال مەدرید بۆ گەیشتن بەو یاریزانە ئاست بەرزە كه 2 ساڵه پێرێزی سهرۆكی یانهی شایانه چاوی تێبڕیوه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم