بەوێنە.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە باوکی کچێک

یەکەمجارە دایکی منداڵێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا بێت

K24- هەولێر

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە باوکی چوارەم منداڵ و بۆیەکەمجار دایکی منداڵێکی ئاشکرا دەبێت.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی شەوی رابردوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی خۆی و جۆرجینا رۆدریگێزی خۆشەویستی لە نەخۆشخانە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بووەتە باوکی کچێک بەناوی ئالینا مارتینا، کە پێشتر کریس و خۆشەویستەکەی رێککەوتبوون هەریەکەیان ناوێک هەڵبژێرێت و ناوێکی دووانە بکەنە ناوی کچەکەیان.
کریستیانۆ حەوت ساڵ پێش ئێستا بووە باوکی جۆنیۆری کوڕە گەورەی و سێ مانگ لەمەوبەریش بووە باوکی دووانەیەک، بەڵام یەکەمجارە دایکی منداڵێکی رۆناڵدۆ ناسراو بێت، چونکە تاکو ئێستا دایکی جۆنیۆر و دووانەکەی نەناسراوە.
خۆشەویستەکەی کریس لە نەخۆشخانەیەکی مەدرید بووە دایک و کریس لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دڵخۆشی خۆی بە بوونە باوکی چوارەم منداڵ دەربڕیوە و بە پۆرتوگاڵی نووسیویەتی 'ئالانا مارتینا لەدایکبوو، جیۆرجینا و ئالانا باشن، ئێمە زۆر دڵخۆشین'.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆدریگێز و سێ منداڵی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و جۆرجینا رۆدریگێز و سێ منداڵی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێ منداڵی
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و سێ منداڵی
کریستیانۆ و منداڵەکانی
کریستیانۆ و منداڵەکانی
رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەی و کوڕەکەی
رۆناڵدۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەی و کوڕەکەی