به‌ فه‌رمی تیروپشكی یۆرۆپالیگ راكێشرا

رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاگرینی لێكه‌وته‌وه‌

 به‌ فه‌رمی تیروپشكی قۆناخی 32ـی یۆرۆپالیگ راكێشرا و یانه‌ی ئینته‌ر میلان رووبه‌ڕووی راپید ڤیه‌ننا بووه‌وه‌، چێڵسی له‌ ئه‌ركێكی تاراده‌یه‌ك ئاسان كه‌وته‌ به‌رامبه‌ر ماڵمۆی سویدی.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، له‌ باره‌گای تایبه‌تی خۆی له‌ شاری نیۆنی وڵاتی سویسرا، دوای راكێشانی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ، تیروپشكی قۆناخی 32ـی یۆرۆپالیگیشی راكێشا.

ئه‌نجامی تیروپشكه‌كه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بوو:

راپید ڤییه‌ننا نه‌مسا ـ ئینته‌ر میلان ئیتاڵیا

كله‌ب برووج به‌لجیكا ـ سالزوبۆرگ نه‌مسا

ڤیكتۆریا پلزن چیك ـ دینامۆ زه‌گره‌ب كرواتیا

زیورخ سویسرا ـ ناپۆلی ئیتاڵیا

كراسنۆدار رووسیا ـ لیڤه‌ركووزن ئه‌ڵمانیا

سلاڤیا براگ چیك ـ جینت به‌لجیكا

ماڵمۆ سوید ـ چێڵسی ئینگلاند

شاختار دۆنێتسك ئۆكرانیا ـ فرانكفۆرت ئه‌ڵمانیا

سێلتیك سكۆتلاندا ـ ڤالێنسیا ئیسپانیا

لازیۆ ئیتاڵیا ـ سێڤییا ئیسپانیا

ئۆلمپیاكۆس یۆنان ـ دینامۆ كێیڤ ئۆكراینا

رێنس فره‌نسا ـ ریال بێتیس ئیسپانیا

گاڵاته‌سه‌رای توركیا ـ بێنفیكا پورتوگال

باتی بۆریسۆڤ بیلارووسیا ـ ئارسێناڵ ئینگلاند

سپۆرتینگ لیسبۆنا پورتوگال ـ ڤیاریال ئیسپانیا

فێنه‌رباهچه‌ توركیا ـ زینت رووسیا