ئه‌م كێشانه‌ی ریال مه‌درید مه‌ترسی وه‌رزێكی ده‌ستبه‌تاڵی لێ ده‌كرێت
به گوێره‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی نوێ كێشه‌یه‌كی قووڵ و گه‌وره‌ی له پێكهاته‌كه‌یدایه و مه‌ترسی وه‌رزێكی ده‌ستبه‌تاڵ له ریال مه‌درید ده‌كرێت، ئه‌وه‌شی نووسیوه: لۆپیتیغی له هێڵی به‌رگری، ناوه‌راست و هێرشبه‌ر كێشه‌ی هه‌یه و ته‌نیا گرفتی گۆڵپارێز چاره‌سه‌ر كراوه.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی ئه‌مڕۆ نووسیویه‌تی: هانده‌رانی ریال مه‌درید له چاوه‌ڕوانی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانێكن بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ، له به‌رامبه‌ردا لۆپیتیغی هه‌موو قورسایی هێڵی پێشه‌وه‌ی خستۆته سه‌رشانی به‌یل و بێنزێما و وه‌ك هێرشبه‌رێكی یاریده‌ده‌ریش پشت به ئاسێنسیۆ ده‌به‌ستێت.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر فلۆرێنتینۆ پێرێز هێرشبه‌رێك نه‌گوازێته‌وه وه‌رزێكی به‌تاڵ چاوه‌ڕێی یانه‌كه ده‌كات، چونكه ریال مه‌درید ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا له وه‌رزێكدا 50 گۆڵی تۆمار ده‌كرد.
ماركا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ریال مه‌درید به‌ئاسانی ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ بوو، چونكه پێیوابوو هیوای گواستنه‌وه‌ی نێیماریان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو ئومێده‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی نێیمار بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌ڵگرتووه.
ریال مه‌درید بۆ ئه‌م وه‌رزه بۆ شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی، لیڤانۆڤسكی دا شكستی هێنا، ئێستاش یانه‌كه ده‌یه‌وێت رۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبه‌ری ڤالێنسیا به ناچاری بگوازێته‌وه.
له هێڵی به‌رگری ریال مه‌درید كێشه‌یه‌كی قووڵی هه‌یه، مارسێلۆ شوێنگره‌وه‌ی نه‌ماوه، چونكه تیۆ هێرناندێز یانه‌كه‌ی جێهێشتووه، له هێڵی به‌رگریش ریال مه‌درید ته‌نیا خاوه‌نی (رامۆس، ڤاران و ناچۆ)ـیه، ڤایخۆش پێكانی هه‌یه و تا ئێستا هیچ سوودێكی ئه‌وتۆی به یانه‌كه نه‌گه‌یاندووه.
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ریال مه‌درید له هێڵی ناوه‌راسته و هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و وه‌رزی نوێی پاڵه‌وانێتییه‌كانیش نزیك بۆته‌وه، كاسێمیرۆ و كرۆس و مۆدریچ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له پلانی لۆپیتیغی ده‌بێت، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری پێكانی هه‌ر یاریزانێك، ریال مه‌درید ده‌كه‌وێته كێشه، چونكه كۆڤاسیچ نه‌ماوه تا شوێنی بگرێته‌وه.