"له‌مه‌ودوا كلاسیكۆ له فه‌یسبووك راسته‌وخۆ ده‌گوازرێته‌وه"
سه‌رۆكی رابیته‌ی تۆپی پێی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو موژده‌یه‌كی بۆ هه‌وادارانی ریال مه‌درید و بارسێلۆنا بۆ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا راگه‌یاند.
ئالفریدۆ بێرمیخۆ به‌رپرسی پلانی ستراتیژی دیجیتاڵی له رابیته‌ی لالیگای ئیسپانیا ئاشكرای كرد كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌یسبووك گه‌یشتنوونه‌ته رێككه‌وتن بۆ 3 وه‌رزی داهاتوو یارییه‌كانی لالیگا بۆ به‌شێك له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له فه‌یسبووك په‌خش بكرێت.
ئالفرێدۆ ده‌شڵێت: ماوه‌ی 2 ساڵه خه‌ریكی رێككه‌وتنین له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی فه‌یسبووك، بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه به‌بێ به‌رامبه‌ر سه‌یری یارییه‌كانی لالیگا بكه‌ن، به‌تایبه‌تی له وڵاتێكی وه‌ك هیندوستان فه‌یسبووك 270 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه گرینگییه‌كی زۆری ده‌بێت بۆ سه‌رنجڕاكێشانی زیاتر یارییه‌كانی لالیگا.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا، له 8 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌توانن یارییه‌كانی لالیگا له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه ببینن كه پێكهاتوون له وڵاتانی (هیندوستان، پاكستان، ئه‌فغانستان، به‌نگلادیش، نیپاڵ، بۆتان، دوورگه‌كانیمالدیڤ و سریلانكا.