رۆناڵدۆی به‌رازیلی یانه‌یه‌كی لالیگای كڕی
رۆناڵدۆی یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی برازیل بە فەرمی بەشێکی یانەی ڤالادۆلیدی ئیسپانیای کرییەوە.
ماڵپەری فەرمی یانەی ڤالادۆلید کە ئەو وەرزە بەشداری لالیگا دەکەن بڵاویکردەوە کە یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی برازیل و یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدرید 51%ـی پشکی یانەکەیانی کڕیوە و لەمەودوا سەرۆکی نوێی یانەکەیان دەبێت.
هەرچەندی ئەم سەرچاوەیە هیچ ئاماژەیەکی بە بڕی پارەکە نەکردووە، بەڵام سەرچاوەکان بڵاوییان کردۆتەوە کە گۆڵکارەکەی سامبا 30 ملیۆن یۆرۆی بۆ کرینی بەشێک لە یانەی ئیسپانیداوە.
رۆناڵدۆ نازاریۆ، خاوه‌ن و سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی ڤالادۆلید ده‌ڵێت: ئه‌ركی ئێمه پێشخستنی یانه‌كه‌یه له خول و پاڵه‌وانێتیه‌كان به گونجاوترین رێگه، ئه‌م شتانه ناسنامه‌ی ئێمه له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی یانه‌كه ده‌ستنیشان ده‌كات.
گفتوگۆكانی كڕینی پشكێكی گه‌وره‌ی ئه‌م یانه‌یه زۆر به‌خێرایی بوو، ئێستا كار ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باشترین پێداویستی بۆ یانه‌كه دابین بكه‌ین و تواناكانیشمان سنوورداره، پێویسته بیر له یارییه‌كانی داهاتووی تیپه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه، پێویسته كار بۆ به‌رژره‌وه‌ندی یانه‌كه و شاره‌كه و هانده‌ران بكه‌ین.