كچانی كورد، كۆنتڕۆڵی پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیان كرد

له‌ كۆی 30 یاریزان، 20ـیان كوردن

K24 ـ هه‌ولێر

دوای ئەوەی ھەڵبژاردەی لاوانی كچانی تۆپی پێی عێراق لە ھەولێری یایتەخت كەمپێكی مەشق راھێنانیان بە به‌شداریی 50 كچە یاریزان كردەوه‌، مەبەست لە كردنەوەی ئەم كەمپەش دیاری كردنی یاریزان بوو، بۆ پاڵەوانیەتی رۆژئاوایی ئاسیا كە بریارە لە مانگی 9ـی ئەمساڵ لە ئوردن بەرێوە بچێت.

دوای ھەفتەیەك لە تاقیكردنەوەی یاریزانان ستافی راھێنەران 30 یاریزانان دەستنیشان كرد، كە لە نێوانیاندا 20 یاریزانی كوردی یانەكانی كوردستان دەبیندڕێت.

مەزن محەمەد یاریدەدری راھێنەری ھەڵبژاردەی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند كە 20 یاریزانی كورد توانیویانە شوێنی خۆیان لە پێكھاتەی ھەڵبژاردەكە بكەنەوە و متمانەی ستافی راھێنەران بە دەستبێھێنن، ھەڵبژاردەی كچانی لاوانی عێراق لە ناوەراستی ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی یارییەكی دۆستانە بانگێشتی وڵاتی ئەرمینا كراون.