به ڤیدیۆ... كوڕه كوردێك په‌یوه‌ندی به یانه‌یه‌كی بۆندزلیگا كرد
یاریزانێكی لاوی شاری قامیشلۆی رۆژئاوایی كوردستان به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانییه‌وه كرد.
محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵا كه ناسراوه به مه‌مۆ له ساڵی 2014 له قامیشلۆوه گه‌شتی ئه‌ڵمانیای كردووه، به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌كه‌یه‌وه تاقیكردنه‌وه‌كانی یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگی تێپه‌ڕاندوو ه دوای دوو هه‌فته یانه ئه‌ڵمانیه‌كه بڕیاریدا ئه‌و یاریزانه بكاته موڵكی خۆی.
مه‌مۆ دوای دوو هه‌فته مه‌شقكردن له‌گه‌ڵ یانه ئه‌ڵمانیه‌كه به‌فه‌رمی بۆ ماوه‌ی 4 ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڤۆلفسبۆرگ واژۆ كردووه و له تیپی خوار 14 ساڵان یاری ده‌كات.
مه‌مۆ له ساڵی 2004 له گه‌ڕه‌كی عه‌نته‌ریه‌ی قامیشلۆ له دایكبووه‌وه و هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی مێسی و هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینایه.