گواردیۆلا ده‌یه‌وێت خه‌ونه‌كه‌ی ریال مه‌درید له گۆڕ بنێت
سەرەڕای ئەوەی رۆژنامەکانی مەدرید رێککەوتنی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتییان بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ راگەیاند، بەڵام مانچێستەر سیتی لەسەر داوای گواردیۆلا بە توندی رکابەری ریال مەدرید دەکات و دەیەوێت هێنری بچووک بگوازێتەوە پرێمەرلیگ، لە دوایین هەڵوێستیشیدا مۆناکۆ ویستی خۆی بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی مباپێ راگەیاند.
خه‌ریكه چیرۆكه‌كه‌ی كیلیان مباپێی یاریزانی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی ئه‌وه‌نده‌ی چیرۆكی له‌یلا و مه‌جنوون درێژه ده‌كێشێت و كه‌سیش نازانێت له كۆتایی مباپێی به چ یانه‌یه‌ك ده‌گات.
ئاست به‌رزی ئه‌و لاوه فه‌ره‌نسییه له وه‌رزی رابردوو بووه سه‌ر ئێشه بۆ مۆناكۆ و هه‌ر رۆژه و یانه‌یه‌ك به‌ر ده‌رگای مۆناكۆ بۆ مباپێی ده‌گرێت.
دوای 24 كاتژمێر به‌سه‌ر هه‌واڵی رێککەوتنی مۆناکۆ بۆ ریال مه‌درید، یانه‌یه‌كی دیكه بۆ گواستنه‌وه‌ی مباپێ به فه‌رمی هاته سه‌رهێڵ، ئه‌ویش یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ـیه.
ریال مه‌درید 160 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ 20 یۆرۆی وه‌كو پاداشت بۆ مباپێی ئاماده كرد بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو گواردیۆلا و مان سیتی به خه‌زێنه‌یه‌ك پاره‌وه له ده‌رگای مۆناكۆدا.
مان سیتی 180 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ هێنری نوێ ئاماده كردووه و ده‌یه‌وێت به پاره خه‌ونی منداڵی مباپێ كه پۆشینی درێسی ریال مه‌دریده له‌ناو ببات.
له لایه‌كی دیكه‌ش فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌دریدی له‌م هاوینه ده‌ستبه‌رداری مۆراتا و خامیس رۆدریگێزی ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌كه‌ی بووه و ته‌نیا مباپێ ده‌توانێت قه‌ره‌بووی نه‌بوونی ئه‌و دووانه بكاته‌وه.
هه‌ره‌شه‌كانی مۆناكۆ له یانه‌كان گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی له فیفا سكاڵا له دژی هه‌موو ئه‌و یانانه تۆمار بكه‌ن كه ژێر به ژێر له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی رێك ده‌كه‌ون.
به‌رپرسانی مۆناكۆی فه‌ره‌نسی له‌ده‌ست یانه‌كان بێزارن و هه‌فتانه به‌یاننامه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه له نوێترینیشیان به‌یانی رۆژی 26 شه‌شی مانگ بوو كاتێك به‌هۆی زۆری هه‌واڵه‌كان ناچاربوون هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌ت بكه‌نه‌وه كه باس له رۆیشتنی مباپێی ده‌كه‌ن.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه مۆناكۆ ده‌یه‌وێت تاوه‌كو مباپێی له فه‌ره‌نسیایه گرێبه‌سته‌كه‌ی درێژ بكاته‌وه و پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی له‌سه‌ر شكاندنی گرێبه‌سته‌كه‌ی دابنێت.
31ـی مانگ كۆتا رۆژی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه له ئه‌ورووپا تا ئه‌و كاته‌ش هانده‌رانی مۆناكۆ ده‌ستیان له‌سه‌ر دڵیانه و نزا ده‌كه‌ن بگه‌نه ئه‌و رۆژه و ئه‌ستێره ١٨ ساڵانەکەی یانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وام بێت و پاره زۆره‌كه‌ی یانه زه‌به‌لاحه‌كان لێیانی نه‌ڕفێنن.