ریال مه‌درید هه‌واڵی خۆشی بۆ هانده‌رانی بڵاو كرده‌وه
له مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی ریال مه‌درید هه‌ریه‌كه له كریستیانۆ و كارڤاخاڵ دوای پێكانه‌كانیان بۆ راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان گه‌ڕانه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید كریستیانۆ و كارڤاخاڵ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی مه‌شقه‌كانی ده‌ستپێكرده‌وه، به‌ڵام میدیاكانی ئیسپانیا پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه بۆ یاری داهاتووی ریال له لالیگا به‌رامبه‌ر ڤیاریال به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی یاری نه‌كه‌ن و ته‌نیا بۆ چه‌ند خوله‌كێكی كه‌م زیزۆ تاقیان ده‌كاته‌وه و بۆ فایناڵی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول ئاماده‌یان ده‌كات.
كارڤاخاڵ له یاری چوونی قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن تووشی پێكان بوو و ڤاسكێز شوێنه‌كه‌ی گرته‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆش له گێمی یه‌كه‌می یاری كلاسیكۆ تووشی پێكان بوو به‌هۆیه‌وه یارییه‌كه‌ی ته‌واو نه‌كرد.