كێ ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان؟
خولی نایابی كوردستان له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه له نێوان یانه‌كانی برایه‌تی، زێره‌ڤانی و هه‌ندرێن نزیك بۆته‌وه، جیا له‌وه‌ش ئارارات ئه‌گه‌ر سكاڵایه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر شێروانه سه‌ربگرێت تروسكایه‌ك هیوای بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
برایه‌تی
ئه‌م یانه‌یه به كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ لوتكه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستانی گرتووه و 18 گۆڵی كردووه و 11 گۆڵی لێكراوه.
15 یاری ئه‌نجام داوه و ته‌نیا یه‌ك یاری له‌م وه‌رزه ماوه و له دوایین گه‌ڕی خوله‌كه له سلێمانی ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌ورۆز.
برایه‌تی پێویسته له نه‌ورۆز بباته‌وه و چاوه‌ڕێی شكست یان یه‌كسانبوونێكی زێره‌ڤانی بكات، یانیش به جیاوازی گۆڵ له ریزبه‌ندی گشتی پێش زێره‌ڤانی بكه‌وێت.
زێره‌ڤانی
زێره‌ڤانی له 14 یاری 25 خاڵی كۆكردۆته‌وه و پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی ئه‌م وه‌رزه‌ی گرتووه، 19 گۆڵی كردووه و 10 گۆڵی لێكراوه.
زێره‌ڤانی له 2 گه‌ڕی داهاتووی خوله‌كه ده‌بێته میوانی یانه‌ی هه‌ولێر و دواتریش له دوایین گه‌ڕی ئه‌م وه‌رزه له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات.
زێره‌ڤانی چاره‌نووسی خۆی له‌ده‌ستی خۆیه‌تی، ئه‌گه‌ر هه‌ردوو یارییه‌كه بباته‌وه و پارێزگاری له جیاوازی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ برایه‌تی بكات بۆ چواره‌مینجار ده‌بێته پاڵه‌وانی خوله‌كه.
هه‌ندرێن
هه‌ندرێن هه‌ڵگری ناسناوێكی خوله‌كه، ئه‌م وه‌رزه به 24 خاڵ له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییه‌كه دێت، 2 یاری ماوه، له گه‌ڕی داهاتوو میوانداریی یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌كات، له دوایین گه‌ڕی خوله‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كه‌لار ده‌بێته میوانی شێروانه.
هه‌ندرێن پێویسته هه‌ردوو یاری خۆی بباته‌وه، برایه‌تیش ئه‌و یارییه‌ی ماویه‌تی به‌رامبه‌ر نه‌ورۆز تووشی شكست یان یه‌كسانبوون بێت، له هه‌مان كاتدا زێره‌ڤانیش له‌و 2 یارییه‌ی ماویه‌تی له یه‌كێكیان به‌رامبه‌ربێت یان بدۆرێت.
ئارارات
ئه‌گه‌رچی به‌پێی ریزبه‌ندی ئێستای خوله‌كه بێت كه خاوه‌نی 20 خاڵه و له پله‌ی چواره‌م دێت، ئارارات هیچ هیوایه‌كی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ناسناوه‌كه نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و سكاڵایه‌ی قبوڵ بكرێت له باره‌ی وه‌رگرتنی 3 خاڵی یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر شێروانه، ئه‌وا ئاراراته‌وه هیوایه‌كی كه‌می بۆ ململانێكردنی ناسناوه‌كه بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وكات ده‌بێته خاوه‌نی 23 خاڵ، پێویستی به‌وه ده‌بێت له هه‌ردوو یاری خۆی له‌م وه‌رزه سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات و چاوه‌ڕوانی شكست یان به‌رامبه‌ربوونی هه‌ر 3 یانه‌كه‌ی سه‌رووی خۆی بكات.
خولی نایابی كوردستانی ئه‌م وه‌رزه به به‌شداریی 9 یانه به‌ڕێوه ده‌چێت، یانه‌كانی هه‌ولێر و زێره‌ڤانی هه‌ریه‌كه‌یان 3 ناسناویان بردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر زێره‌ڤانی ئه‌م وه‌رزه ببێته پاڵه‌وان ده‌بێته یه‌كه‌م یانه له مێژووی خوله‌كه‌دا كه 4 جار ببێته پاڵه‌وان.
ئه‌گه‌ر برایه‌تی خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه بێته دی، بۆیه‌كه‌مجار له مێژوویدا ناسناوه‌كه ده‌باته‌وه.