بارسێلۆنا بڕیارێكی پێچه‌وانه‌ی مێسی ده‌رده‌كات
دوای ئەوەی کە بریاردرا چەند یارییەکی لالیگا لە ئەمریکا بکرێت و لەوانەش یارییەکەی جیرۆنا و بارسێلۆنا، ئەم بریارە دەنگی نارەزایەتی یاریزانانی ئەم خولەی بەرز کردەوە، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌ی یاریكردن له خولی ئه‌مریكا نییه.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وتەبێژی یانه‌ی بارسێلۆنا رایدەگەینێت کە ئەوان پێشوازی لەم پلانە دەکەن و ئامادەن یارییەکەی ئەوان بەرامبەر جیرۆنا لە ئەمریکا بکرێت.
ڤیۆسی وتەبێژی بارسا لەمبارەوە دەڵێت: ''راستە چەند یاریزانێکی ئێمەش دژی ئەم بریارەن، بەڵام پاش ئەوەی قسەمان لەگەڵ کردن ئێستا رازیبوونه، بۆیە وەکو بارسێلۆنا ئامادەین کە یارییەکەمان لە دەرەوەی وڵات بکرێت.