ئه‌مڕۆ له خولی نایابی كوردستان گۆڕانكاری گه‌وره له ریزبه‌ندی روویدا
له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان، 3 یاری به‌ڕێوه‌چوون، كه تێیدا یانه‌كانی ئارارات و شێروانه دووه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له‌م وه‌رزه‌دا تۆمار كرد.
كه‌ركووك ـ هه‌ندرێن
ئه‌م یارییه به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات، هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كران، گۆڵه‌كه‌ی كه‌ركووك عه‌بدوڵڵا كه‌یفی تۆماری كرد و هی هه‌ندرێنیش فه‌رهه‌نگ وریا له خوله‌كی 30 كردی.
رووداوه گه‌وره‌كه‌ی ئه‌م یارییه
عه‌بدوڵڵا كه‌یفی هێرشبه‌ری كه‌ركووك دووه‌م خێراترین گۆڵی له مێژووی خولی نایاب تۆمار كرد، كاتێك دوای تێپه‌ڕبوونی 10 چركه گۆڵی كرد، پێشتر یوونس شكور له وه‌رزی 2014 ـ 2015 به درێسی یانه‌ی زاخۆ دوای تێپه‌ڕبوونی 8 چركه گۆڵی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد و تا ئێستا هیچ یاریزانێك نه‌یتوانیوه ئه‌م ریكۆرده بشكێنێت.
یانه‌ی كه‌ركووك به‌م یه‌كسانبوونه‌وه‌ی كۆی خاڵه‌كانی به 12 خاڵ له‌گه‌ڵ ئارارات له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هاوتابووه‌وه و به جیاوازی گۆڵ له پێشه‌نگ مایه‌وه، یانه‌ی هه‌ندرێنیش به 10 خاڵ له خانه‌ی چواره‌م مایه‌وه.
شێروانه ـ گاره
ئه‌م یارییه له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌ڕێوه چوو، له گێمی دووه‌م یانه‌ی گاره به گۆڵێك پێشكه‌وت، به‌ڵام له 10 خوله‌كی كۆتایی یارییه‌كه، شێروانه 2 گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی تۆماری كرد و بارودۆخی گاره‌ی میوانیان له‌م وه‌رزه‌دا وێرانتر كرد.
شێروانه كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 11 خاڵ بۆ خانه‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵكشا، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی گاره به 5 خاڵ له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه.
زاخۆ ـ ئارارات
یانه‌ی ئارارات له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی تۆمار كرد و به تاكه گۆڵێكی یاریزان جێگر عه‌زیز له زاخۆی برده‌وه و خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌ركووكی پێشه‌نگ به 12 خاڵ هاوتا كرده‌وه.