"گریزمان ده‌چێته بارسێلۆنا"
دوای ئه‌وه‌ی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له‌به‌رده‌م میدیاكان ده‌رگای رۆیشتنی بۆ ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه‌ی كرده‌وه، به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا له ئێستادا له هه‌موو كاتێك زیاتر بارسێلۆنا له گریزمان نزیكه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 16 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا رایگه‌یاند كه ئانتوان گریزمان خۆی یه‌كلا كردۆته‌وه و بڕیاریداوه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی داهاتوو ئاتڵێتیكۆ مه‌درید جێبهێڵێت، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی لێدوانه‌كه‌ی سیمیۆنی زووتر و له گواستنه‌وه‌ی زستان گریزمان ماڵئاوایی له یانه مه‌دریدییه‌كه بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا، رایگه‌یاندووه كه بارسێلۆنا له گواستنه‌وه‌ی ئانتوان گریزمان نزیكبۆته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مێسی مه‌رجی بۆ هاتنی گریزمان هه‌یه كه نابێت ببێته شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌ورووپا،داهاتووی گریزمان له نێوان یانه‌كانی (مانچێسته‌ر یونایتد، بارسێلۆنا یان پاریس سانجێرمان) یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، به‌ڵام یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه زیاتر له هه‌مووان خواستی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه.