كاتی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر ئاشكرا كرا
به فه‌رمی گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری ئاشكرا كرد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 نۆڤێمبه‌ری 2017، به فه‌رمی له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه له رۆژی 7ـی مانگی داهاتوو براوه‌ی خه‌ڵانی باڵۆن دۆر ئاشكرا ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌ك له كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی و نێیمار دا سیلڤا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه به‌ربژێرن، له نێویاندا ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه به‌هۆی بردنه‌وه‌ی لالیگا، ناسناوی چامپیۆنزلیگ، جامی سووپه‌ری ئیسپانیا، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه نزیكترین به‌ربژێره، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ش ژماره‌ی باڵۆن دۆره‌كانی به 5 خه‌ڵات له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی هاوتا ده‌كاته‌وه.