به ڤیدیۆ.. ئارسێناڵ له‌سه‌رده‌ستی ئۆنای ئێمری لێی قه‌وما
له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی ئارسێناڵ دوای 14 یاری تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، دوای ئه‌وه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ به یانه‌ی ساوسهامپتن دۆڕا.
له خوله‌كی 20 دانی ئێنگز به لێدانی سه‌ر گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دوای 8 خوله‌ك ئارسێناڵ له رێگه‌ی هێنریك میختاریان ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی گێمی یه‌كه‌م لێ بدات، دانی ئێنگز گه‌ڕایه‌وه و گۆڵی دووه‌می ساوسهامپتنی تۆمار كرده‌وه، به‌مه‌ش له سه‌ره‌تای وه‌رزی رابردووه‌وه دانی ئێنگز چواره‌م یاریزانی پرێمه‌رلیگه له یه‌ك یاری 2 گۆڵ به لێدانی سه‌ر تۆمار ده‌كات.
پاشان له گێمی دووه‌م، هێرشبه‌ری ئه‌رمینیا هێنریك میختاریان گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی هاوتا كرده‌وه، به‌مه‌ش میختاریان دوای 25 یاری گۆڵی ژماره 5ـی بۆ ئارسێناڵ له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه، چارلی ئۆستن گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ یانه‌ی ساوسهامپتن تۆمار كرد و گورزێكی كوشنده‌ی له ئارسێناڵ دا.
ئارسێناڵ به كۆكردنه‌وه‌ی 34 خاڵ له شوێنی خۆی له پله‌ی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگ مایه‌وه، به‌مه‌ش ساوسهامپتن دوای 13 یانه یه‌كه‌مین بردنه‌وه‌ی له پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد.