مێسی داوای كڕینی ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رازیلی له یانه‌كه‌ی ده‌كات
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه لیۆنێل مێسی داوای له كارگێرانی یانه‌كه‌ی كردووه له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا، به هه‌ر نرخێك بێت كڕینی فلیپی كۆتینهۆ رابگه‌یه‌نن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی Diariao Golـی ئیسپانیا رایگه‌یاندووه كه لیۆنێل مێسی داوای گواستنه‌وه‌ی فیلیپی كۆتینهۆی هێرشبه‌ری به‌رازیلی یانه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دوای یارییه‌كه‌ی بارسا له دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كۆبۆته‌وه و تاوتوێی گواستنه‌وه‌ی هێرشبه‌رێكیان كردووه، به‌ڵام مێسی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه كۆتینهۆ بژارده‌ی یه‌كه‌مه بۆ بارسێلۆنا.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كارگێرانی بارسێلۆنا له ئه‌گه‌ری دووباره شكستهێنانیان له گواستنه‌وه‌ی كۆتینهۆ، چه‌ندان یاریزانیان كردۆته ئامانج، دیارترینیان (ئه‌ندرێ هێرێرا و خوان ماتا) له مانچێسته‌ر یونایتد و مه‌سعوود ئۆزیل له یانه‌ی ئارسێناڵ كه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه تۆپوه‌شێنه‌كان كۆتایی دێت.