په‌رتووكی مێژوو ده‌ڵێت: تانگۆ ده‌بێته پاڵه‌وانی مۆندیالی رووسیا و مێسی ده‌بێته دیارده
ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ سه‌ختییه‌كی زۆری بینی و له دوایین گه‌ڕی پاڵاوتنه‌كان به هاتریكی لیۆنێل مێسی بلیتی مۆندیالی رووسیای بڕی، به‌ڵام به گوێره‌ی مێژوو بێت، تانگۆ ده‌بێته پاڵه‌وانی مۆندیالی 2018.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی راپۆرتێكی له باره‌ی مۆندیالی داهاتوو بڵاو كردبووه‌وه، كه تێیدا بارودۆخی ئێستای تانگۆی به به‌رازیلی 2002 هاوتا كرده‌وه كه ئه‌وكات سه‌ماكاره‌كانی به‌رازیل سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به زه‌حمه‌ت گه‌یشتنه مۆندیال، به‌ڵام دواتر ناسناوه‌كه‌یان برده‌وه.
له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌مێریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی 2002، چاره‌نووسی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل بۆ گه‌یشتن به مۆندیال په‌یوه‌ستبوو به دوایین یاری قۆناخی پاڵاوتنه‌كان به‌رامبه‌ر ڤێنزویلا كه تێیدا سامبا به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه و كه‌وتبووه هه‌مان دۆخی ئێستای تانگۆ.
دواتر هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به هه‌مان شێوه‌ی ئێستای تانگۆ به پله‌ی سێیه‌می كیشوه‌ره‌كه‌ی بلیتی مۆندیالی 2002ـی كۆریا و ژاپۆنی به 30 خاڵ بڕی، له كاتێكدا تانگۆ به 43 خاڵ به پله‌ی یه‌كه‌می كیشوه‌ره‌كه‌ی گه‌یشته مۆندیال.
پاشان له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مۆندیالی 2002 هه‌موو شتێك پێچه‌وانه‌بووه‌وه، تانگۆ نه‌یتوانی له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی مۆندیال سه‌ربكه‌وێت و به‌رازیلیش گه‌یشته فایناڵی جامی جیهانی و به 2 گۆڵی بێوه‌ڵام له ئه‌ڵمانیای برده‌وه و جامه‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه و ناسناوی (دیارده)ـش به رۆناڵدۆ به‌خشرا.
به گوێره‌ی لێكدانه‌وه‌ی ئامار و مێژوو بێت، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له مۆندیالی 2018ـی رووسیا هه‌مان سیناریۆی به‌رازیلی 2002 بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تانگۆ دووباره ببێته‌وه و مێسی بێته دیارده و هه‌مان رۆڵی رۆناڵدۆی به‌رازیلی بگێرێت.