یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق له به‌رده‌م ئه‌ركێكی ئاسان دایه
له گه‌ری 23ـی خولی نایابی عێراقی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی سناعات كاره‌با روویكردۆته شاری به‌غدا، سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كاتژمێر 3:30ـی ئێواره به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر له قۆناخی دووه‌م هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه و ئاستی به‌ره‌و ناجێگری ده‌ڕوات و له‌ژێر فشاردایه و له دوایین 3 یاری رابردوو 2 شكست و به‌رامبه‌ربوونێكیان هه‌یه.
نازم شاكر راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌م یارییه دۆخی خراپی یانه‌ی سناعات كاره‌با بقۆزێته‌وه و له به‌غداوه به 3 خاڵی یارییه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه، به‌و پێیه‌ی ئه‌و تیپه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی بۆ خولی پله‌یه‌ك له‌سه‌ره و له خانه‌ی 16ـه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه ده‌بینرێت، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی 27 خاڵ پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.
هه‌ولێر و سناعات كاره‌با له مێژووی خوله‌كه ته‌نیا یه‌ك یارییان به‌رامبه‌ر یه‌كتری كردووه، ئه‌وه‌یش له قۆناخی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق بووه، كاتێك یارییه‌كه به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌ك كۆتایی هاتووه، یارییه‌كه‌ش له یاریگای فڕه‌نسۆ هه‌ریری بوو.