ئه‌مڕۆ گواردیۆلا و ڤینگه‌ر ئاگر له پرێمه‌رلیگ به‌رده‌ده‌ن
بڕیاره ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می پرێمه‌ر لیگ له كاتژمێر 19:00 یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی میوانداریی یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌نی بكات.
هه‌ردوو یانه له یاریگای ئیتیحاد به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و جگه له بردنه‌وه‌ش هیچی دیكه یانه‌كه‌یان له ره‌خنه‌ی هانده‌رانیان رزگار ناكات.
گواردیۆلا دوای دۆڕانی دوو هه‌فته‌ی له‌سه‌ر یه‌ك دواجار هه‌فته‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر واتفۆرد گه‌ڕایه‌وه سه‌ر سه‌ركه‌وتنه‌كان و به كۆمه‌ڵێك كه‌موكوڕییه‌وه له یاریگای خۆی رووبه‌رووی تۆپهاوێژه‌كانی له‌نده‌ن ده‌بێته‌وه.
مان سیتی بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی سزادانه‌وه ئه‌گوێرۆ و فێرناندینۆی له‌گه‌ڵ نابێت ئه‌مه جگه گوندوگانی ناوه‌ڕاستكار كه به‌هۆی پێكانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی دوور له پێكهاته‌كه‌ی گواردیۆلا ون ده‌بێت.
ئارسیناڵیش له مانسیتی باشتر نییه هه‌فته‌ی رابردوو پله‌ی دووه‌می بۆ لیڤه‌رپوول چۆڵكرد كاتێ به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به ئێڤه‌رتۆن دۆڕا له‌و یارییه‌ش به ئاشكرا خراپی به‌رگریكارانی ئاسیناڵ ده‌بینرا كه ئێستا به‌هۆی پێكانی مێتساكهر و موستافی، ئارسین ڤینگه‌ر پشت به گابریالی به‌رازیلی و كۆسێلنی ده‌به‌ستێت.
ئەرسناڵ له پله‌ی سێیه‌م بە كۆكردنەوەی (34) خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای لیڤەرپوول دێت، مانچستەر سیتیش بە (33) خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە".
دواین یاری رابردووی نێوانیان لە نێو هەمان یاریگا بوو لە مانگی ئایاری رابردوو هەردوو یانەش بە ئەنجامی (2 – 2) یەكسانبوون".