یارییه‌كانی ئه‌مرۆی خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتایی هات
گه‌ڕی سێیه‌می چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی سیروانی نوێ به ته‌واوه‌تی له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خولی نایاب نزیك بۆته‌وه، یانه‌ی سۆرانیش له‌م قۆناخه تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، له به‌رامبه‌ردا گاره هیوای برینی بلیتی خولی نایابی بۆ گه‌ڕایه‌وه.
سیروانی نوێ ـ خاك
یانه‌ی خاكی نوێنه‌ری شاری كه‌ركووك بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سیروانی نوێ سه‌ردانی سلێمانی كرد.
ساڵح نایف ناوه‌راستكاری یانه‌ی خاك له خوله‌كی 20 گۆڵی پێشكه‌وتنی له دژی سیروانی نوێ كرد، یارییه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی نوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌ركووك كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م، یانه‌ی سیروانی نوێ ریمۆنتادای به‌سه‌ر یانه‌ی خاكی میوانی دا كرد و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له رێگه‌ی یاریزانان (هاوكار حوسێن) و (هاوكار یه‌حیا) تۆمار كرد، به‌ڵام عه‌لی حوسێن گۆڵكاری خولی پله‌یه‌كی كوردستان له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ خاك یه‌كسان كرده‌وه، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه گه‌یانده 8 گۆڵ.
پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، یانه‌ی سیروانی نوێ گۆڵی سێیه‌می تۆمار كرد و هه‌نگاوێك له گه‌یشتن به خولی نایاب نزیكتر بووه‌وه، یانه‌ی خاكیش له لێواری بێهیوابوون مایه‌وه.
یانه‌ی خاك ئه‌گه‌رچی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی پله‌یه‌كی كوردستان به ئاستێكی به‌رز و به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تێپه‌ڕ كرد، به‌ڵام له چوارگۆشه‌ی زێرین له كۆی 3 یاری ته‌نیا یه‌ك خاڵی ده‌ستخستووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سیروانی نوێیش ژماره‌ی خاڵه‌كانی گه‌یانده7 خاڵ و پێشه‌نگی چوارگۆشه‌ی زێرینی خولی پله‌یه‌كی كوردستانی گرت.
گاره ـ سۆران
یانه‌ی سۆران به ئومێدی ده‌ستخستنی 3 خاڵی یارییه‌كه و بڕینی بلیتی خولی نایاب گه‌شتی دهۆكی كرد، به‌ڵام به‌دڵشكاوی و ده‌ستی به‌تاڵ گه‌ڕایه‌وه و یارییه‌كه‌ی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام به نوێنه‌ره‌كه‌ی دهۆك دۆڕاند.
یانه‌ی گاره له رێگه‌ی یادگار یوونسی هێرشبه‌ری له گێمی یه‌كه‌م پێشكه‌وت، دواتر ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانی پێناڵتی له به‌رژه‌وه‌ندی سۆران لێدا، به‌ڵام سۆران نه‌یتوانی لێدانه‌كه به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بكات، گێمی یه‌كه‌م به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی نوێنه‌ره‌كه‌ی دهۆك كۆتایی هات.
به درێژایی گێمی دووه‌میش ئه‌نجامه‌كه وه‌ك خۆی مایه‌وه و یانه‌ی سۆران له چوارگۆشه‌ی زێرین تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو، به‌ڵام هه‌ر به 4 خاڵ له پله‌ی دووه‌م مایه‌وه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی گاره كه له كۆی 3 یاری له چوارگۆشه‌ی زێرین 4 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه و هیوای بڕینی بلیتی خولی نایابی بۆ زیندووبووه‌و.