یانه كوردییه‌كان له خولی پله‌یه‌كی عێراق هه‌فته‌یه‌كی خراپیان تێپه‌ڕ كرد
له گه‌ڕی دووه‌می قۆناخی كۆتایی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی عێراق، یانه‌كانی هه‌ولێر و برایه‌تی هه‌فته‌یه‌كی خراپیان تێپه‌ڕ كرد و هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ن.
هه‌ولێر ـ موسڵ
یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له یاری یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، به‌ڵام له‌م هه‌فته‌یه له‌سه‌ر هه‌مان یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری نه‌یتوانی 3 خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ستبێنێت، كاتێك 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان له‌گه‌ڵ یانه‌ی موسڵ یه‌كسانبوون.
گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌ی هه‌ولێر له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی لێدانی پێناڵتی له لایه‌ن یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌رازیلی تیاگۆ ئامارال تۆمار كرا، گۆڵی دووه‌میش له گێمی دووه‌م ئیڤان خالید تۆماری كرد.
برایه‌تی ـ كه‌رخ
یانه‌ی برایه‌تی له دووه‌مین یاری خۆی له به‌غدا تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو له‌م قۆناخه كاتێك به 2 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌كه‌ی دۆڕاند.
یانه‌ی برایه‌تی رۆژی سێشه‌ممه سێیه‌مین یاری خۆی له خولی پله‌یه‌كی عێراق به‌رامبه‌ر رومادی ده‌كات.