ڤيتامين ئى بۆ چى باشه
ئه‌م ڤيتامينه بۆ ژنان رۆژى 14 مليگرام و بۆ پياوان رۆژى 19 مليگرام پێويسته و چاره‌سه‌رێكى به‌سووده بۆ نه‌خۆشييه درێژخايه‌نه‌كان.
بۆچى پێويسته:
ڤيتامينى E دژى ئۆكسانه، ديوارى خانه‌كانى له‌ش ده‌پارێزێت و رێگرى له كۆليسترۆڵ ده‌كات.
توێژينه‌وه زانستييه‌كان ده‌ريانخستووه، زيادبوونى ئه‌م ڤيتامينه يارمه‌تيده‌رێكى باشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى تووشبوون به نه‌خۆشييه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ر و خوێنهێنه‌ره‌كان و زياد و كه‌مى شه‌كره و هه‌ندێك له جۆره‌كانى شێرپه‌نجه.
له كوێ ده‌ستمان ده‌كه‌وێت؟
له رووكه ده‌نكييه‌كان و زه‌يتى رووه‌كييدا هه‌يه. هه‌روه‌ها له ماسى و دانه‌وێڵه و كيويى و سه‌وزه گه‌ڵا تۆخه‌كان و په‌تاته و كۆڵه‌به‌ڕۆژه و گوێز و زه‌يتى گه‌نمه‌شامى و زه‌يتى فستق دا هه‌يه.