ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت زۆر بژييت..
K24- هەولێر
ته‌ندرووستييه‌كى باش و ته‌مه‌نێكى درێژ گه‌وره‌ترين گه‌نجينه‌ى مرۆڤن و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و دوو به‌خششه ره‌نگه ئه‌سته‌م نه‌بێت و ده‌توانييت په‌يڕه‌وى له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكه‌يت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ميشه ته‌ندرووستييت باش بێت و ته‌مه‌نێكى زۆرتر بژييت..
يه‌كه‌م: زۆر مه‌خۆ: ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌د ساڵێك بژييت، تكايه زۆر مه‌خۆ، زياده‌ڕۆيى له خواردندا مه‌كه. توێژينه‌وه‌يه‌كى زانستييانه له ئه‌مريكا ده‌ريخستووه، ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كه‌متر خۆراك ده‌خۆن و زياده‌ڕۆيى ناكه‌ن، جه‌سته‌يان له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا چالاكى خۆى له‌ده‌ست نادات و مادده‌ى زيانبه‌خش له جه‌سته‌يان كۆنابێته‌وه ئۆكساندن روو نادات و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى زۆرتر بژيين.
دووه‌م: سه‌وزه و ميوه بخۆ: هه‌رگيز پشت له سه‌وزه و ميوه‌كان مه‌كه، توێژينه‌وه‌كان ده‌ريانخستووه له سه‌دا 10ى حاڵه‌ته‌كانى مردن په‌يوه‌ندييان به نه‌خواردنى سه‌وزه و ميوه‌وه هه‌يه.
سێيه‌م: وه‌رزى ترێ له‌ده‌ست خۆت نه‌ده‌يت: ترێى سوورمادده‌يه‌كى تێدايه پێى ده‌وترێت ريسفير ئه‌تروڵ، ئه‌و مادده‌يه به‌هێزترين مادده‌يه له دژى ئۆكسان و يارمه‌تى جه‌سته‌ت ده‌دات زاڵ بێت به‌سه‌ر هه‌ڵكشانى ته‌مه‌نتدا. ئه‌و ماده‌يه له فستق و توودا هه‌يه و هه‌وكردنى جه‌سته و مه‌ترسى تووشبوون به جه‌ڵته‌ى دڵ و ده‌ماغ و هه‌ووكردنى جومگه‌كان و شه‌كره و زه‌هايمه‌ر ده‌ڕه‌وێنێته‌وه.