خواردنی میوه وشكه‌كان لە تووشبوون بە شێرپه‌نجه دەتپارێزێت
K24- هەولێر
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی پزیشكی ده‌ریخستووه، خواردنی زۆرێك له میوه وشكه‌كان، جگه له‌وه‌ی سوودێكی زۆریان بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش هه‌یه، هەروەها ده‌بنه هۆی وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی زۆرێك له‌و خانانه‌ی ئه‌گه‌ری تووشبوون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار زیاد ده‌كه‌ن.
توێژینه‌وه‌كه له سوید ئه‌نجامدراوه و ده‌ریخستووه خواردنی میوه وشكه‌كان ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و دڵ و خانه‌كانی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه میوه وشككراوه‌كانی وه‌ك هه‌نجیر و كیوی و هه‌رمێ هه‌روه‌ها به‌هێ ده‌بنه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م گه‌شه و ته‌شه‌نه‌كـردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌ش له هه‌وكردن ده‌پارێزن و هۆكارێكن بۆ پاراستنی دڵ له جه‌ڵته و له به‌رزبونه‌وه‌ی فشاری خوێن رێگری ده‌كه‌ن.