هێلکه و سه‌وزه باشترین خۆراکی به‌یانین
K24- هەولێر
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ڵێت: خواردنی هێلکه‌ی ده‌ڵه‌مه، یان سووره‌وه‌کراو له‌گه‌ڵ سه‌وزه و ته‌ماته وه‌کو ژه‌می به‌یانیان باشترین و به‌سوودترین خۆراکه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ.
ئه‌م توێژینه‌وه که له لایه‌ن گۆڤاری تایمزی ئه‌مه‌ریکایـیه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت خواردنی هێلکه‌ی ده‌ڵه‌مه یان سووره‌وه‌کراو له‌گه‌ڵ سه‌وزه له ژه‌می به‌یانیدا هه‌موو ئه‌و پرۆتین و ڤیتامینانه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ دابین ده‌کات که له پاش خه‌وتن له شه‌ودا ڕێژه‌کانیان له جه‌سته‌دا دابه‌زیون.
ئۆرز گارسیا که به‌رپرسی سیسته‌می خۆراکی ژماره‌ک له که‌سه ناوداره‌کانی هۆلیوده ده‌ڵێت خۆراکی به‌یانیان زۆر گرنگه و کاریگه‌رییه‌کی زۆریشی له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه و نه‌خواردنی ئه‌و ژه‌مه کاردانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و مرۆڤانه‌دا ده‌بێت که تاکو ژه‌می نیوه‌ڕۆ هیچ ناخۆن.
گارسیا گوتوشیه‌تی باشترین ژه‌می به‌یانی ئه‌وه‌یه که له دوو هێلکه‌ی ده‌ڵه‌مه یان سووره‌وه‌کراو له‌گه‌ڵ هه‌ندێک سپێناخ و ته‌ماته و دووسێ ده‌نک شلێک پێکهاتبێت.
ئه‌م شاره‌زایه گوتوشیه‌تی ئه‌م جۆره ژه‌مه نانی به‌یانییه بڕێکی چاک پرۆتینی تێدایه که‌وا له مڕۆڤ ده‌کات به درێژای به‌یانییه‌که هه‌ست تێری بکات. ئه‌مه‌ش هه‌ستێکی باشه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ته‌ندروستی خۆیان به باشی ڕابگرن.