هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى بۆردومانه‌كانى بۆ سه‌ر حوسييه‌كان چڕتر ده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، بنكه و پێگه‌كانى چه‌كداره حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، سه‌رۆكى پێشووى يه‌مه‌ن، له پارێزگاكانى ته‌عز و سه‌نعاى پايته‌خت، چڕتر ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28.9.2015)، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، به سه‌رۆكايه‌تى عه‌ره‌بستانى سعووديه، بۆردومانه‌كانيان چڕتر كردووه‌ته‌وه‌و ناوچه‌كانى مه‌حجه‌رى نوێ له پارێزگاى ته‌عز و ناوچه‌ى موخا له پارێزگاى مه‌ئره‌ب، بۆردومان كردووه، كه له‌ژێر ده‌ستى چه‌كداره حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح دان.
به‌يانى ئه‌مڕۆ له سه‌نعاى پايته‌ختى يه‌مه‌ن، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، به چڕى چه‌ند ناوچه‌يه‌كى شاره‌كه‌يان بۆردومان كردووه، له ئه‌نجاميشدا، ژماره‌يه‌كى زۆر له چه‌كدارانى حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌بدوڵڵا ساڵح، كوژران و بريندار بوون.
ئاژانسى هه‌واڵى ئه‌ڵمانيا "DPA" بڵاويكردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانى هاوپه‌يمانى عه‌ره‌بى، حه‌وت هێرشى ئاسمانييان ئه‌نجامداوه‌و سه‌ربازگه‌ى نه‌هده‌ين، باره‌گاى سه‌رۆكايه‌تييان له باشوورى سه‌نعا و سه‌ربازگه‌ى ئه‌لحه‌فا له رۆژهه‌ڵاتى پايته‌خت بۆردومان كردووه.
له‌م چوارچێوه‌يه‌شدا، سه‌رچاوه‌يه‌ك له "به‌رگرى ميللى يه‌مه‌ن"، كه به لايه‌نگرى عه‌بد ره‌به مه‌نووسر هادى، سه‌رۆكى ئێستاى يه‌مه‌ن داده‌نرێت، رايگه‌ياند، له به‌ره‌گى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتى شارى ته‌عز، له دوێنێ يه‌ك شه‌ممه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌يانى شه‌ڕ و پێكدادان به‌رده‌وام بووه.
سه‌رچاوه‌كه گوتيشى، توانراوه پاشه‌كشێ به چه‌كداره حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح بكه‌ن.
ماوه‌ى شه‌ش مانگه له پارێزگاى مه‌ئره‌ب شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان چه‌كداره حووسييه‌كان و لايه‌نگرانى عه‌لى عه‌بدوڵڵا ساڵح، له‌گه‌ڵ سوپاى نيشتمانى و به‌رگرى ميللى يه‌مه‌ن به‌رده‌وامه، كه به‌هۆى ژماره‌يه‌كى زۆر له‌هه‌ردوو لا كوژراون و برينداربوونه.