ئيبراهيم جه‌عفه‌رى: عێراق به‌نوێنه‌رايه‌تى هه‌موو جيهان شه‌ڕى داعش ده‌كا
K24 – ھەولێر
وەزیری دەرەوەی عێراق لە گوتارێكیدا لەبەردەمی نەتەوە یەكگرتووەكان رايده‌گه‌يه‌نێت كه عێراق بە نوێنەرایەتی ھەموو جیھان شه‌ڕى داعش دەكات، بەبێ ئه‌وه‌ى ناوى پێشمەرگە بێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (28.9.2015) ئیبراھیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق، لەبەردەمی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان گوتارێكی پێشكەش كرد تێيدا داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، رێز لەو دۆخە بگرن كە عێراق پێيدا تێپەڕدەبێت و داوای ھەماھەنگی نێودەوڵەتی كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى بەربەستەكان.
هه‌ر له درێژه‌ى گوتاره‌كه‌يدا به‌بێ ئه‌وه‌ى ناوى پێشمه‌رگه بهێنێت گوتی: "دەبێت كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رێز لە عێراق بگرێت بەوپێیەی به‌نوێنه‌رايه‌تى ھەموو جیھان شه‌ڕى رێكخراوی تیرۆرستی داعش دەكات"، ئەمەش لە كاتێكدایە پێشمەرگە لە شه‌ڕێكى سەختدایە لەگەڵ ئەو رێكخراوە لەچەندان میحوەر شه‌ڕى دژ به‌داعش دەكات.
لەبەشێكی ديكه‌ى گوتاره‌كه‌يدا گوتی: "رێكخراوی تیرۆرستی داعش ھۆكاربوون بۆ ئەوەی دوو ملیۆن ھاووڵاتی عێراقی زێدی خۆیان جێبھێڵن و ئاوارە بن"، بەبێ ئەوەی ھیچ ئاماژەیەك بەوە بكات، زۆرینەی ئاوارەكانی عێراق، ئەو ناوچانەی داعش دەستی بەسەر داگرتوون روویان لە ھەرێمی كوردستان كردووە و نيشته‌جێكراون.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.