په‌رله‌مانتارێكى كوردستان داواى چاككردنى گوزه‌رانى پێشمه‌رگه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى كوردستان، له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى كوردستان ده‌كات، بارى گوزه‌رانى پێشمه‌رگه چاك بكه‌ن و زه‌وى نيشته‌جێ بوون به‌سه‌ر پێشمه‌گه دابه‌ش بكه‌ن.
فرسه‌ت سۆفى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان، پێنج داواكارى پێشكه‌شى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆكايه‌تى په‌رله‌مان و سه‌رۆكايه‌تى حكومه‌تى كردووه، كه تێيدا داواى باشتركردنى گوزه‌رانى پێشمه‌رگه‌ى كردووه، كه بووه‌ته هێماى و سيمبولى پاراستنى هه‌رێمى كوردستان.
له لێدوانێكى تايبه‌تدا، فرسه‌ت سۆفى، به (K24) راگه‌ياند: "داوام له هه‌رسێ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه كه پارچه زه‌وى نيشته‌جێبوون بۆ پێشمه‌رگه دابين بكرێت".
له درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مان گوتيشى: "له‌نێوان داواكارييه‌كاندا، ئاماژه‌م به دواخستنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و قه‌رزه ماددييانه كردووه كه پێشمه‌رگه وه‌ريگرتووه، وه‌ك پێشينه‌ى هاوسه‌رگيرى و خانووبه‌ره".
روونيشى كرده‌وه: "پێويسته ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى له شه‌ڕى دژى داعش په‌كييان كه‌وتووه، به‌ر له خانه‌نيشن كردنييان دوو پله به‌رز بكرێنه‌وه، ئينجا خانه‌نشين بكرێن".
له‌لايه‌كى ديكه‌وه ئاماژه‌ى به پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كان و تايبه‌تمه‌ندى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى پێشمه‌رگه كرد و گوتى: "پێويسته مووچه‌ى تايبه‌ت به پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كان دابين بكرێت و هه‌موو شايسته داراييه‌كان بۆ ئه‌و پێشمه‌رگانه خه‌رج بكرێت، كه پله‌كانييان به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و تا ئێستا ئه‌و شايسته داراييانه‌يان وه‌رنه‌گرتووه".