سه‌رپه‌رشتيارى پرۆسه‌ى جيهادى نيكاح ده‌ستگير ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر
ناوى خۆى "مايفا"يه ته‌مه‌نى 21 ساڵانه و له ريزى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش"، سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى "جيهادى نيكاح" بۆ هه‌رزه‌كاره فه‌ره‌نساييه‌كان كردووه.
ئێزگه‌ى "RTL" فه‌ره‌نسايى، بڵاوى كرده‌وه، "ئوم زه‌هرا"، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى له هاوينى ئه‌مساڵدا بۆ فه‌ره‌نسا ، ده‌زگا ئه‌منييه‌كان ده‌ستگيرى ده‌كه‌ن و له لێكۆڵينه‌وه‌كاندا، دان به كارى خۆي‌دا ده‌نێت كه له ريزه‌كانى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى "داعش" كردوويه‌تى.
به گوێره‌ى راپۆرتى "RTL"، مايفا كه به ئوم زه‌هرا ناسراوه، له هاوينى 2014دا، چووه‌ته ريزه‌كانى داعش، بۆ ئه‌وه‌ى له ژێر سايه‌ى حوكمه‌كانى خيلافه‌تى داعشدا ژيان به‌سه‌ر ببات و له‌وێشدا، له بوارى كارى مرۆڤايه‌تى كاربكات، كه له‌لاى ئه‌وان بريتييه له "جيهادى نيكاح" و په‌يداكردنى هاوسه‌رى كاتى، بۆ گه‌نجه فه‌ڕه‌نساييه جيهادييه‌كان.
ئوم زه‌هرا، له رێگاى ئينته‌رنێته‌وه، بووه‌ته راوێژكارى ئه‌و كچه هه‌رزه‌كاره فه‌ره‌نساييانه‌ى كه ده‌يانه‌وێت جيهاد بكه‌ن، ژيانى رۆژانه‌ى خۆى له سايه‌ى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى بۆ ئه‌و هه‌رزه‌كارانه باسكردووه، ئه‌و ژنه هه‌رزه‌كاره‌كانى بۆ نێو په‌نابه‌رانى توركيا ئاراسته كردووه و به‌ڵێنى په‌يدا كردنى هاوسه‌رى پێداون، كه به‌هۆى په‌يوه‌ندييه به هێزه‌كانى له‌نێو رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلاميدا، هه‌يه‌تى.
هاوينى رابردوو، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ فه‌ره‌نسا، "سه‌رپه‌رشتيارى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگيرى كاتى داعش"، له‌لايه‌ن ده‌زگا ئه‌منييه‌كانى فه‌ره‌نساوه، ده‌ستگير ده‌كرێت.
له‌كاتى لێكۆڵينه‌وه‌شدا، ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كه ئێستا وازى له بير‌ى توندڕه‌وى هێناوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا، كه پێشتر گه‌نجه فه‌ره‌نساييه جيهادييه‌كانى هاندابوو، ئه‌گه‌ر نه‌يانتوانى بگه‌نه ريزى چه‌كدارانى داعش له سووريا ، ئه‌وا له نێو خاكى فه‌ره‌نسادا، هێرشى تيرۆريستى بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه حكومييه‌كانى ئه‌و وڵاته.
به‌پێى دوايين ئامارى ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆرى فه‌ره‌نسا، له مانگى حوزه‌يرانى ئه‌مساڵدا، 473 جيهادى فه‌ره‌نسايى له سووريا و عێراقن و ناسنامه‌كانييان ئاشكرا كراوه.
ده‌زگاكه پێشووتر، كوژرانى 119 جيهادى فه‌ره‌نسايى ديكه‌ى راگه‌ياندبوو، دواى ئه‌ويش رايگه‌ياند، كه 217 جيهادى ديكه، له سووريا و عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاته.
ده‌زگاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له فه‌ره‌نسا، راشيگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت هه‌موو ژماره‌ى راسته‌قينه‌ى كه‌سانه‌ى ويستى ته‌واوييان هه‌يه و سوورن له‌سه‌ر چوونه ريز چه‌كدارانى داعش بزانين، ئه‌وا ژماره‌ى توندڕه‌وان و جيهادييه فه‌ره‌نساييه‌كان، ده‌گاته 1800 كه‌س.
هه‌رچه‌نده مه‌رج نييه زۆرينه‌ى ئه‌وانه‌ى ده‌چنه ريزى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانه‌وه، بچنه به‌ره‌كانى شه‌ڕ، به‌تايبه‌تيش ژنان، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ فه‌ره‌نسا، له‌دواى بينينى ئه‌و هه‌موو ديارده توندڕه‌وى و وه‌رگرتنى بير‌ى توندوتيژى له له‌لايه‌ن ده‌زگا په‌روه‌رده‌ييه‌كانى داعش، ده‌سه‌ڵاتى فه‌ره‌نساى نيگه‌ران كردووه.