فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنى داعش
K24 – ھەولێر
به‌مه‌به‌ستى له‌ناوبردنى چه‌كدارانى رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانان 23 گوزرى كوشنده‌يان له سووريا و عێراق وه‌شاندووه.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه كۆپيه‌كى ده‌ستى (K24) كه‌وتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 23 گورزى كوشنده‌يان له بنكه و باره‌گه‌كانى رێكخراوى داعش وه‌شاندووه و زه‌ره‌رو زيانێكى زۆريان پێگه‌ياندوون.
به‌ياننامه‌كه روونيشى كردووه‌ته‌وه، 20 له‌و هێرشه ئاسمانى بۆ سه‌ر شاره‌كانى موسڵ، روممادى و كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه، 3 هێرشيش تايبه‌ت كرابوو بۆ سووريا به‌تايبه‌تى ناوچه‌كانى ئه‌لبوكه‌مال، ره‌قه و مارع.
رێكخراوى ده‌وڵه‌تى ئيسلامى (داعش)، رێكخراوێكى سه‌له‌فى جيهادييه، باوه‌ڕى به ته‌كفيركردنى كۆمه‌ڵگه هه‌يه، له ئاكامى "شه‌ڕى چه‌كدارى" له سووريا ده‌ركه‌وتن، له حوزه‌يرانى ساڵى 2014 په‌ڕينه‌وه عێراق و هێشرشيان كرده سه‌ر پارێزگاى موسڵ، دواى كشانه‌وه هێزه ئه‌منييه‌كان عێراق، ئه‌و پارێزگه‌يه‌يان داگيركرد و چه‌ندان جۆر چالاكى كوشتن و بڕينى ده‌رهه‌ق به دانيشتوانى ئه‌و شاره ئه‌نجامدا، به‌وهۆيه‌وه زياتر له 3 مليۆن كه‌س ئاواره ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق بوون به‌تايبه‌تى هه‌رێمى كوردستان.