ئۆباما: ئەسەد دیکتاتۆرە و بکوژی منداڵانە
K24 – ھەولێر
سهرۆكى ويلايهته يهكگرتووهكانى ئهمهريكا رايدهگهيهنێ كه هێشتا زۆر كارى جدديان ماوه بۆ مرۆڤايهتى بيكهن و بهشار ئهسهديشى به ديكتاتۆر ناوبرد.
باراک ئۆباما لە یەکەم رۆژی دیبەتی وڵاتانی ئەندام لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە دانیشتنی 70هەمینی کۆمەڵی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک گوتارێکی پێشکەشکرد و باسی زۆربەی کێشە و قەیرانەکانی جیهانی کرد، لەوانە عێراق، ئێران، سووریا، رووسیا و ئۆکراینا.
باراک ئۆباما ئاماژەی بە هەوڵەکانیان کرد بۆ ئەوەی جیهان دووربێت لە جەنگێکی جیهانی نوێ و گوتی: ''هەوڵێکی زۆرماندا بۆ ئەوەی جیهان دووربێت لە جەنگێکی نوێ، هاوکات جەنگ بووە هۆی شکستخواردنی هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە چەند وڵاتێک، چونکە جیهان بەسەر چەند بەرەیەکدا دابەشبووە''.
گوتيشى: ''سەرکەوتنی رێککەوتن لەگەڵ ئێران هۆکارە بۆ سەقامگیری لە جیهاندا و ئەو رێککەوتنە دوورمان دەخاتەوە لە شەڕو ململانێ زیاتر لە ناوچەکە، بەڵام دەستتێوەردانی لەکاروباری وڵاتانی دراوسێ دەبێتە هۆی دروستبوونی کێشەی تائیفی''.
ئۆباما جەختی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 کردەووە و رێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمهریکای بە رێککەوتنێکی سەرکەوتووانە وەسفکرد.
ههر لە درێژەی گوتارەکەیدا ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ رووسیا و ئێران بۆ چارەسەرکرنی کێشەی سووریا و گوتی: ''ئامادەين هەماهەنگین لەگەڵ ئێران و رووسیا سەبارەت بە سووریا، چونکە ئەوەی لە سووریا روودەدات چیتر کێشەیەکی ناوخۆیی ئەو وڵاتە نییەو نابێ بەشار ئەسەد لە قۆناخی گواستنەوەی سووریا رۆڵی هەبێت، ئەو بە تووندترین شێوە وەڵامی خۆپیشاندەرانی لە سووریا دایەوە، ئەسەد دیکتاتۆرە و بکوژی منداڵانە''.
سەبارەت بە عێراق ئۆباما ئاماژەی بە ئەزموونی خۆیان کرد لەوێ و گوتی ''ئەمریکا وانەی زۆر لە عێراقەوە فێربووە، هاوکات گەیشتووینەتە ئەو بڕوایەی کە ئەمهریکا ناتوانێت بە تەنیا چارەسەری کێشەکانی جیهان بکات، لەبەر ئەوەی ناکرێت بە زۆر دادپەروەری بەسەر مرۆڤەکاندا بسەپێندرێت".
ههر له درێژهى قسهكانيشيدا رەخنەی لە مامەڵەی هەندێک وڵاتی ئەوروپی گرت لە بەرانبەر پەنابەران و گوتی: '' ترس لە بیانییەکان بووەتە هۆی درێژەدان بە تووندوتیژی، مەخابن هەندێک وڵات هەیە کە دیوار لەبەردەم پەنابەراندا دروست دەکەن و ئێمە زۆر دەستکراوە دەبین لەبەرانبەر پەنابەراندا''.
جگه لهمهش ئاماژەی بە ئەزموونی وولاتەكەی كرد لە عێراقدا گوتى: "ئەمریكا وانە گەلێكى زۆر لە عێراقەوە فێربووە".
ئەمەش وەك ئاماژەییەك بۆ شكستھێنانی سیاسەتەكانی ئهمهريكا لە عێراق، چونكە لە گووتارەكەیدا ھیچ ئاماژەیەك نەبوو كە باس لە یەكپارچەیی خاكی عێراق بكات!
پرسیار ئەوەیە ئایا ئەمریكا دەست بەرداری بابەتی یەك پارچەیی خاكی عێراق بووە ؟ كە بە ناراستەوخۆ باسى دەكات!
ئایا ئۆباما یان سیاسیيەكانی ئەمهریكا دەگەڕێنەوە بۆ پرۆژەكەی "جۆن بایدن " جێگرى سهرۆكى ويلايهته يهكگرتووهكانى ئهمهريكا كە باس لە دابەشبوونی عێراق دەكات بۆ سێ ھەرێم یا سێ دهوڵهت ؟